... دیاری نه‌کراو

حكومه‌تی عیراق به‌ڕه‌سمی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیایی راده‌گه‌یه‌نێت

PUKmedia  17:53:37  2010-01-25
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ 25/1 تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیاری له‌سێداره‌دان تا مردن-ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌.
راشیگه‌یاند عه‌لی كیمیایی له‌ 13 دۆسیه‌ی جیادا تاوانی كوشتن و له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ده‌باغ روونیكردۆته‌وه‌ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره‌ جێبه‌جێكراوه‌و هه‌ریه‌ك له‌ دادوه‌رو داواكاری گشتی و پزیشك ئاماده‌بوون و پرۆسه‌كه‌ش گشت مه‌رجه‌ یاساییه‌كانی تیادا ره‌چاو كراوه‌.

Dej   bxwe  hey  drende

z ڕێکه‌وتی 2010/1/25-10:27 له‌لایان مەنبەری بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
بۆ چوونه‌کان ?