|
|
به‌بۆنه‌ی ئیعدامکردنی "ئیحسان فه‌تاحیان"ه‌وه: بێده‌نگی نا،با به‌هاوده‌نگی فریای رۆڵه زیندانییه‌کان مان که‌وین
حاته‌م مه‌نبه‌ری ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
رۆژی چواری مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ من له بابه‌تێکدا له سایتی هه‌ڵویست دا نووسیم:
مه‌ترسی ئێعدامی زیندانیانی کورد به جدی بگرین. له‌و بابه‌ته‌دا کۆمه‌ڵێک خاڵم ئاماژه پێ کردبوون که هه‌م دژمنکاری ریژیم و هه‌م که‌مته‌رخه‌می خومانیان به روونی وه‌بیر دێنایه‌وه.
سه‌ره‌نجام به ئێعدام‌کرانی ئێحسان فه‌تاحیان هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه چووه بواری کردارییه‌وه . ده‌ریش که‌وت که هێشتا کات و تاوانی تر پیویستن تا حیزب و لایه‌نه پڕ ئیده‌عا و بێ کرده‌وه‌کانی ئێمه به‌خۆدا بێنه‌وه، واز له قین و بوغزی دواکه‌وتوانه و باونه‌ماوی سه‌رده‌می ئاغا و عه‌شیره‌ت بێنن و لانی که‌م له سه‌ر ئه‌م داوا ره‌وا و پیویسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان، واتا پێکه‌وه کارکردن بۆ پێشگێری له ئێعدامی رۆڵه کانیان یه‌کده‌نگ بن و هێز و تواناکانی بخه‌نه سه‌ریه‌ک تا به‌رز و ره‌ساتر ده‌نگی خه‌ڵکی خنکێندراوی ئێمه به دنیا بگه‌یین!
له حه‌فته‌ی رابوردوو دا به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به حوکمی ئێعدامی ئێحسان دوو رێپێوان له شاری ستۆکهۆڵمی سوێد پێکهاتن. به‌شدارانی ئه‌م رێپێوانانه که‌متر له سه‌د که‌س و زیاتر دۆست و له‌یه‌نگری لا‌یه‌نێکی کوردی ده‌گرته‌وه. تاقه که‌سێک له هێچکام له به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه و دیموکرات (وه‌ک ئه‌ندام) نه‌هاتبوون و ته‌نانه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاسۆسات که ته‌نیا چه‌ندکیلومێتر له شوێنه‌که دوور بوو نه‌هاتن راپۆرتێک ئاماده‌بکه‌ن. له حاڵێکدا ئێحسان له سه‌ر کۆمه‌ڵه و رێبازه‌که‌ی گێرابوو!! و سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌رزانه‌ش له سه‌ر ئه‌و رێگایه گیانی به‌خشی.
ئاخ‌و ئێمه پێکه‌وه ده‌توانین پێشی تاوانکارییه‌کان ریژیمی تاران بگرین؟
گومانێک له‌وه‌دا نیه که ریژیمی کۆماری ئیسلامی به قه‌د سته‌مکارییه‌که‌ی خاوه‌نی ئیمکاناتی سه‌ربازی، ئیتلاعاتی،ماڵی و هێزی مرۆڤ کوژه. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌م ریژیمه به‌ڵکوو هه‌موو سته‌مکارانی دنیا خاڵی لاوازی خوشیان هه‌یه. جارێ با بزانین ئێمه کین؟
ئێمه: ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ریژیم
هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردی ئه‌م پارچه که به ساڵان به‌رگری و به‌رخۆدانیان دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌شه کردووه و به هه‌زاران که‌سیان له‌م رێگایه دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
چه‌ندین ده‌زگای گرنگ و کاریگه‌ری وه‌ک ته‌له‌ڤیزیۆن ،رادیۆ، رۆژنامه و سایتی ئینته‌رنێتی و جه‌ماوه‌رێکی به‌رین که له سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه تێکڕا و هه‌ماهه‌نگ له سه‌ر پشتگێری له خه‌ڵکه‌که‌مان و رێسواکردنی ده‌وڵه‌تی ئێران کار بکه‌ین ده‌نگمان بوڵه‌ند، نرکه‌مان به‌رز و کاریگه‌ریمان زیاتر ئه‌بێت. له سایه‌ی ئه‌م یه‌کبوونه‌دا خه‌ڵکه‌که‌مان وره‌ی به‌رزتر، هیوای فراوانتر و توانای خۆڕاگری زێده‌تر ده‌بێت.ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لاواز نیشان ئه‌دا پرش و بڵاویی و ئه‌وه‌یه‌که هه‌رکامه‌مان "سازێک ده‌ژه‌نین". سازه‌کانمان بکه‌ینه یه‌ک. تواناکانمان بکه‌ینه یه‌ک. ئه‌وکات به‌هێز و هه‌یبه‌تێکی مه‌زنه‌وه بینه مه‌یدان. بێ هیچ گومانێک ئه‌گه‌ر دژمنیش به چۆکدا نه‌هێنین ئه‌توانین سه‌ربه‌رزانه خه‌ڵکی خومان له هێرش و په‌لاماری دژمن ئه‌پارێزین. بۆ هه‌ل و مه‌رجی ئیستاش (که هیچ سه‌نگه‌رێکی پاراستنمان نیه) پارێزگاری گه‌وره‌ترین خزمه‌ته که ئێمه ئه‌توانین به خومانی بکه‌ین. کاتێک ئێمه بوینه یه‌ک پشتیوانی کوردی پارچه‌کانی تریشمان دێته پشت و ئه‌وکات هێزێکین له شکان نه‌هاتوو.
ئێمه : ناوه‌وه‌ی وڵات و ژێر ده‌سه‌ڵاتی ریژیم
میلیۆنه‌ها مرۆڤ هه‌ن که رۆژانه سته‌م و تاوانی ئه‌م ریژیمه به گیان و دڵ هه‌ست پێ ده‌که‌ن. که‌سانێک که وێڕای ریسک و مه‌ترسییه‌کان له گیان و ژیانیان مایه داده‌نێن و له گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵک به دنیای ده‌روه به هه‌ر رێگایه‌ک بۆیان بلوێ درێغی ناکه‌ن.
نابێت له بیر که‌ین که ئێمه ته‌نیا به‌شیکی بچووکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ین که له ناوه‌وه ساڵانێکی زۆره له‌گه‌ڵ خوێنڕێژانی ئه‌م ریژیمه له شه‌ڕدان و هێشتا کۆڵ‌یان نه‌داوه! ئێمه پشتی جبهه و یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانین و ئه‌گه‌ر بتوانین به باشی ئه‌رکی خومان جێبه‌جێ بکه‌ین ئه‌وکات ئه‌توانین به شانازییه‌وه خومان شه‌ریکی خه‌باتی سه‌خت و سه‌خڵه‌تی ئه‌وان بزانین. ئه‌وانن پاش سی ساڵ هێشتا چقڵی چاوی داگیرکه‌رانی تارانن و ئه‌وانن هێشتا نه‌یان هێشتووه داری سه‌دانجار نێژراوی ریژیم گوڵ بکات و ئه‌گه‌ر نیشتمانفرۆشێک ویستوویه ببێته هۆره‌ی دار، وه‌ک په‌ڕۆێه‌کی پیس تووڕیان داوه و له خویان دووریان خستووه‌ته‌وه.
به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی وڵاتیش دا که‌سانێک هه‌ن که له رواڵه‌ت دا خویان به به‌شێک له خه‌ڵک و له چالاکانی "مه‌ده‌نی کورد" (ئێسڵاح خواز یان کۆنه جاش و ئیستا "رووناک‌بیر") ده‌زانن. ئه‌مانه بێ په‌رده و ئاشکرا گه‌لێک جار خویان نیشان داوه که جیان له خه‌ڵکی کورد و سه‌د هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌رد و ژان ئێشی ئه‌م گه‌له بێگانه.
نموونه:
رۆژی 15 ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئه‌م به ناو رووناک‌بیر و چالاکه مه‌ده‌نیانه‌ی خواره‌وه پاش کوژرانی چه‌ند پاسدارێکی ئێرانی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزێکی کوردی دا هاواریان لێ به‌رز بووه‌وه و بێ شه‌رم و حیا ئه‌و حیزبه‌یان کرده تێرۆریست و پاسداری قاتڵی خه‌ڵکی کوردستانیان کرده "فرزند مردم" و ویستان بڵێن که گوایا ئه‌وان دژی هه‌رچه‌شنه توند و تێژیه‌کن. به‌ڵام وه‌ک رابوردووی پڕ له شه‌رمیان که له‌به‌رابه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی رێژیم ده‌هه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان،ئه‌مجاره‌ش به بێده‌نگییان له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی ریژیمدا بوونه هاوده‌نگی ده‌سه‌ڵات. ئاخۆ ئه‌م به‌ناو ئیسڵاح‌خوازانه له مه‌حفلی خوشیاندا په‌سنی "ئیقتداری ویلایه‌تی فه‌قییه" ده‌ده‌ن یا به خه‌جاڵت و شه‌رمه‌وه یادی ئیحسانه‌کان ده‌که‌ن؟ هه‌ڵوێستی ده‌روونیی ئه‌م که‌سانه هه‌رچی بێ ده‌بێ بزانن چ ئێستا و چ له داهاتوودا خه‌ڵک له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته دیاره‌کانیان قه‌زاوه‌ت ده‌کات. با پێکه‌وه چاوێک له‌و هه‌ڵوێسته پڕ له شه‌رمه بکه‌ین:
" ما جمعي از فعالان فرهنگي و اجتماعی و سياسي مناطق کردنشين کشور ، ضمن اعلام همدردي با بازماندگان اين عمليات ناجوانمردانه و تروريستي ، هرگونه فعاليت خشونت بار و مسلحانه را مخالف موازين انساني و حقوق بشری مي دانيم و آن را محکوم مي نمائيم . اين قبیل اقدامات مانعي جدي در راه پيشبرد دموکراسي و حقوق بشر درايران است و نتيجه اي جز نا امني و تشديد نگاه امنيتي و پايمال شدن مطالبات مدني و عقب ماندگي و توسعه نايافتگي براي مردم منطقه ، نخواهد داشت . مردم مظلوم منطقه بارها دستاوردهاي تهي و زيان آور چنين خط مشي هايي را تجربه کرده اند و به خوبي آموخته اند که مطالبات مشروع و قانوني كردها تنها در روندي دمكراتيك و بيرون از دايره بسته و ويرانگر خشونت و سرکوب قابل پيگيري وتحقق است . اميرآزادي ، منصوراميري ، روح ا... باقر آبادي ، عبدل باقري طاق بستاني ، شهسوار بسطامي ، ساسان بيدل ، آزاد پرنيان ، محمد علي توفيقي ، خالد توکلی ، سامان رحماني ، عبدالله رمضان زاده ، ارسلان رمضاني ، مهدي رنجبر، داريوش روشنک ، علي زرين ، فرشيد زنگنه ، رستم جلالی ، جلال جلالي زاده ، ايرج جمشيدي ، رضا جمشيدي ، فرمان حاتمي ، هدايت حاتمي ، سيد مقدم حيدري زاده ، حامد فاضلي ، ابراهيم فتاحي ، امید قادری ، فرزاد قاسمي ، اسماعيل قيداري ، محمود سعيد زاده ، علي سليمي ، حشمت ا... سلطاني ، بهرام سليماني ، سامان سليماني ، سيد حسن سيد زاده هاشمي ، حسين شاه اويسي ، شهرام صادقی ، کورش صباغيان ، لطيف صفري ، حميد رضا صمدي ، ذکريا عباسي فر، محسن عباسي فر، ستار عزیزی ، صيد احمد عزيزي ، جمشيد عزيزي ، روشن عليمرادي ، نادر لطفي ، فردين لطفي ، مهران لیلانی ، نوشين محمدي ، بلال مراد ويسي ، حسين مرادي ، بابک معبدي ، کيوان مهرگان ، سيد محمد وحيد ميرزاده ، حجت مولايي ، فريبرز نجفي مهر ، مهدي نوروزي ، سید هاشم هدايتي ،محمدرضا همتي ، محمد احسان هوشمند."
کێشه‌ی کورد و داوای ئه‌م جۆره‌که‌سانه دوو شتی جیاوازن. ئه‌مانه گه‌ره‌کیانه ببنه جێگری یه‌کێک له به‌رپرسه تاوانپیشه‌کانی ریژیم له شار یان گوندی خویاندا. واتا سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ت به کوردی پراکتیزه بکه‌ن.ئه‌گه‌رچی حکوومه‌تیش لایان لێنه‌کاته‌وه و به‌هیچیان بکرێت.
له‌به‌رابه‌ردا گه‌لی کورد گه‌ره‌کیه هه‌موو جۆرێکی ده‌سه‌ڵاتی تاوانبار نه‌مێنێ و خوی بڕیاری چاره‌نووسی خوی بدات. بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی قوربانی بووه. رێبه‌رانی به وحشییانه‌ترین شێوه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ریژیمه‌ش تێرۆر کراون و ئیستاش زیندانه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ک هه‌ر پڕن له کورد به‌ڵکوو بۆ ترساندنی خه‌ڵکیتریش کورد ئێعدام ده‌که‌ن.
جارێکی‌تر پێ له سه‌ر یه‌کگرتن و پێکه‌وه کارکردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ژێرده‌ستی به شه‌رم و رزگاری کورد و کوردستان وه‌ک ئامانجی خویان ئه‌زانن ده‌گرم و ده‌ڵێم:تا په‌رته‌وازه و لێکدابڕاو بین، ده‌ستی ریژیمی تاوانباری تاران بۆ رشتنی خوێنی خه‌ڵکه‌که‌مان کراوه‌یه. ئه‌مڕۆ ئێحسان سبه‌ی ئیحسانه‌کانی دیکه...
