حیساب و کیتاب
به بیانووی ده‌نگۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکرات
هه‌ر وشه و ره‌سته‌یه‌ک مانا تایبه‌تی خوی هه‌یه و بێماناترین وشه (رسته) ئه‌وه‌یه که له جێگای خوی‌دا به‌کار نه‌برێ.
وشه‌ی "یه‌کگرتنه‌وه" مانای ئه‌وه‌یه که دووکه‌س یان لایه‌ن سه‌رده‌مێک به یه‌که‌وه بوون، به هه‌ر هۆیه‌ک لێک جودا بوونه‌ته‌وه و دیسان به هه‌ر هۆیه‌کیتر گه‌ره‌کیان ببنه‌وه یه‌ک یان یه‌ک بگرنه‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ جیابوونه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو حیزبی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت بزانین که ئه‌مه کار یان پڕۆژه‌یه‌کی شه‌خسی نیه که خاوه‌نه‌که‌ی هه‌رکات ویستی بڕیاری جیابوونه‌وه یان یه‌کخستنه‌وه بدات. چوونکه کاری حیزبی سیاسی بۆ کۆمه‌ڵگایه و چاک و خراپی کرده‌وه‌کانی کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی له سه‌ر جڤاک و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی بۆ حیزبی دیموکرات ئه‌گه‌ڕێته‌وه پێشتر هه‌م جیابوونه‌وه و هه‌م "یه‌کگرتنه‌وه "شی تێدا رووی داوه. ئه‌گه‌ر پاش چه‌ندین ساڵ بمانه‌وێ به عه‌قڵ و ئینسافه‌وه بڕوانینه هه‌ردووکی ئه‌م دیاردانه ، به روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نه جیابوونه‌وه‌ی جیابوونه‌وه بووه و نه یه‌کگرتنه‌وه‌که‌ش یه‌کگرتنه‌وه.
پاش چه‌ندین کۆنگره‌ی ئه‌م حیزبه (کۆنگره‌کانی 2،4، و 8) جیابوونه‌وه‌ی گه‌وره روویان دا وه و به کرده‌وه حیزبیان دووشه‌ق کردوه. ده‌شزانین که هه‌رجاره باڵی زاڵ(زۆربه) ناڕازیان و نه‌یارانی خوی داونه‌ته به‌ر هێرش و به وشه‌گه‌لی وه‌ک : به‌زیو ،لاده‌ر، ئاژاوه‌گێڕ، خایه‌ن و ته‌نانه‌ت چاش ناوبردووه و سنوورێکی بۆ دۆستایه‌تی یان لێک نزیکبوونه‌وه نه‌هێشتووه‌ته‌وه تا بگات به یه‌کگرتنه‌وه. باڵی به‌رانبه‌ریش به ناچار که‌وتووه‌ته سه‌نگه‌ری دیفاع و سه‌ره‌نجام ئه‌ویش سنووری ئه‌ده‌بیاتی دۆستانه به‌زاندووه و خوی هێناوه‌ته ئاستی ته‌بلیغاتی لایه‌نی به‌رانبه‌ر که سووک، ناسیاسی و دژمنانه بووه. هه‌روه‌ها ئاگادارین که ئه‌م لێک ترازانانه شه‌ڕ ، کوشتار ،زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامی که‌سی نه‌یاریش لێ که‌وتووه‌ته‌وه ، بۆیه سه‌خته و- ره‌نگه هه‌ڵه‌ش بێ- که ئه‌م جیابوونه‌وانه ته‌نیا به وشه‌ی ساکاری "جیابوونه‌وه" پێناسه بکه‌ین!.
له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه بووه که سه‌رجه‌می ئه‌م کێشه‌و خراپه‌کاریانه به شه‌وورۆژێک له بیر به‌رپرسانی ئه‌م جیابوونه‌وانه چوونه‌ته‌وه و بێ باسکردن و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه که حیزبه‌که‌یان له‌ت کرد و ئه‌ندامه‌کانی کرده دژمن و ته‌نانه‌ت قاتڵی یه‌کتر ، رێبه‌ران هاتوون و پاش چه‌ند مێوانی"بنه‌ماڵه‌ی حیزبیان خستووه‌ته‌وه سه‌ریه‌ک " و ئاویان به مل ئاگردا کردووه!
دیاره مناڵێکیش ده‌زانێ که یه‌کخستنه‌وه‌یه‌کی وا نه هیچ سوودێکی بۆ خه‌ڵک و حیزبه‌که ده‌بێ و نه ئه‌شتوانێ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌وامی هه‌بێ. هه‌روه‌ک له نموونه‌ی حیزبی دیموکرات‌دا بینیمان. به‌ڵکوو به پێچه‌وانه یه‌ک خستنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی و حیساب بۆ نه‌کراو ئه‌توانێ ته‌نیا "موسه‌کینێک"ی کاتی بێت و دره‌نگ یان زوو کێشه‌کان به ئاکتۆر، یان بیانووی تازه‌وه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌نه‌وه و ئه‌مجار له‌توپه‌تبوون به‌دوای خوی‌دا دێنێ به جێ جیابوونه‌وه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌کان هێندێک جیاوازترن. هه‌وه‌ڵه‌ن ئه‌وان به جێ دووبه‌ش بوونه‌ته چه‌ندین به‌ش و باڵی جیاواز . دووهه‌مه‌ن ئه‌مان ته‌نیا دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر دا هاتووه، هێشتا یه‌کگرتنه‌وه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تی یان راسته‌قینه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه. جگه له‌مه کۆمه‌ڵه‌کان به گشت که‌م و کورتییه‌کانیشیانه‌وه هێشتا وه‌ک سه‌رده‌می جیابوونه‌وه‌ی پیشووی حیزبی دیموکرات (کۆنگره‌ی هه‌شت) په‌سنی سووکی وه‌ک جاش و خایه‌ن و... یان دژی یه‌کتر به‌کار نه‌هێناوه و سه‌د شوکور که‌سیشیان له یه‌ک نه‌کوشتووه یان رێگا نه‌بوو بکوژن.
بێ هیچ شکێک ئه‌و که‌سه‌ی که یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه و گشت هێزه‌کانی به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی کوردی پێ خوش نه‌بێ ، یان دژمنی کورده یان وه‌ک به‌شێک له سه‌رکرده‌ی ئه‌م حیزبانه قازانجێکی شه‌خسی له له‌ت بووندایه. به‌ڵام یه‌کگرتنیش وه‌ک هه‌موو شتێکی تر حیساب و کیتاب و ئه‌سڵ و پره‌نسیپی تایبه‌ت به خوی هه‌یه و له به‌رچاو نه‌گیرێ وه‌ک یه‌کگرتنه‌وه‌کانی پیشوو بێ‌مانا و بێ ئاکام ده‌بێت. من هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ش به حاڵی خوم چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کی که به‌لامه‌وه گرنگن له‌م باره‌وه ده‌ستنیشان بکه‌م:
-1 روون و ئاشکرایه که هه‌موو یه‌کگرتنێک به دیالۆگ ده‌ست پێ ده‌کات ، به‌ڵام پیویسته و ده‌بێت که یه‌که‌م دیالۆگی ئه‌م کاره له سه‌ر روونکردنه‌وه، ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و شتانه بێت که بوونه سه‌به‌بی لێکترازانی پیشوو تا به‌ردی بناخه‌ی ئه‌م ئه‌رکه قورس و کاره پیرۆزه درۆست دابنرێ ئاتۆیه‌ک بۆ له‌تبوونیتر نه‌مێنێ. -2 پیویسته جگه له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان ، هه‌موو باس وخواسه‌کانی ئه‌م کاره ئاشکرا و له پێشچاوی خه‌ڵک بێت. واتا بۆ خه‌ڵک و ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبانه روون و دیار بێت که کێشه‌کان چی بوون ، چاره‌سه‌رییه‌کان کامانه و رێککه‌وت و یه‌کگرتن له سه‌ر که‌م ئه‌سڵ و ئه‌ساسه. -3 هه‌موو که‌س و لایه‌نێک له‌م جیابوونه‌وانه‌دا تاوانبار بووه و به‌شی خوی یارمه‌تی داوه ئه‌م وه‌زعه ناله‌بار و زیانباره بێته پێش. بۆیه هه‌موو رێبه‌رانی ئه‌م حیزبانه داوای لێبوردنێک به خه‌ڵکی کورد و ئه‌ندامانی خویان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان قه‌رزارن و پیویسته ده‌سته‌جه‌معی و به ئاشکرا ئه‌م داوایه له خه‌ڵک بکه‌ن. - 4 دیموکراسی شکڵ و شێوه‌ی جیوازیشی هه‌بن پره‌نسیپه گشتییه‌کانی جه‌هانی و ستانداردن. بۆیه پیویسته هه‌موو که‌س و لایه‌نێک له رابوردووی پڕله هه‌ڵه‌ی خوی له‌مباره‌وه دووری بگرێ ، ستاندارده نه‌گۆڕه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه جیهانییه بپارێزێت و به مه‌یل و نه‌فعی خوی "ته‌عبیر" له دیموکراسی نه‌کات. ساکارترین پره‌نسیپ له‌مباره‌وه ( که هیچ حیزبێکی کوردی تا ئیستا نه‌یپاراستووه) مافی دژایه‌تیکردنی ئه‌ندام له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت یان هه‌ڵویستێکی تایبه‌تی حیزبه‌که‌یه‌تی بێ ئه‌وه مه‌ترسی سزادان یان ده‌رکردنی له سه‌ر بێ. له کۆتاییدا پیویسته بڵێم که گرنگترین و کاریگه‌رترین کار که بۆ ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پیویسته یه‌کگرتنی نه‌ک لاباله‌کانی حیزبێک به‌ڵکوو سه‌رجه‌می حیزبه‌کان و ئه‌و یه‌کگرتنه‌ش له یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌ش و باڵه‌کانی هه‌موو حیزباکانه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێت. ئه‌م کاره مومکین و عه‌مه‌لییه و سه‌د ئه‌ڵبه‌ته بۆ دوارۆژی خه‌باتی ئێمه چاره‌ساز. به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا ئه‌بێت له رێگای درۆسته‌وه و به‌شێوه‌ی درۆست ئه‌نجام بدرێت ، له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێت به بڕوا و ده‌رک به‌م زیان و زه‌ره‌رانه که پرژ و بڵاوی و دابڕان له خه‌ڵک و خه‌باتی ره‌وای ئێمه‌ی داوه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵبگیردرێن ده‌نا ده‌توانێ ئاکامی پێچه‌وانه‌مان به نه‌سیب بکات و بێ هیوایی زیاتر بۆ خه‌ڵکه‌که‌مان. 8-10-2009 حاته‌م مه‌نبه‌ری