مه‌ترسی ئێعدام‌کردنی زیندانیانی سیاسی کورد به جیددی بگرین
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ریژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر له هیچ تاوان و جینایه‌تێک له کوردستاندا ناپرینگێته‌وه به‌ڵکوو زۆرجار بۆ ترساندنی خه‌ڵکیتریش،کوردستان وه‌ک تاقیگه‌ی تاوانکاری بۆ مه‌به‌سته‌کانی به‌کاردێنێ.سی ساڵ ته‌مه‌نی نه‌گریسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه ئه‌مه‌ی بۆ هه‌موان سه‌لماندووه و که‌س نابێت شک و گومانێکی له‌م باره‌وه هه‌بێ.
له کاتێکدا که کۆماری ئیسلامی، له ژێر زه‌ختی ناڕازیانی ناوه‌وه و ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دنیا دایه و گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربینگی پێگرتووه، تاقه رۆژێکیش بێ ئه‌نجامدانی تاوان له کوردستان تێناپه‌ڕی . ئه‌وه‌یه که رۆژێک چه‌کدارانی کاروانچیی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی سه‌ر سنوور ده‌خه‌نه داوو ده‌یانکوژن، رۆژی دیکه به‌رۆکی چالاکانی مه‌ده‌نی ده‌گرن و به بیانووی پووچ راپێچی زیندانیان ده‌که‌ن. ئه‌م تاوانکاریانه تا ئه‌و راده چووه که ته‌نانه‌ت هاوکار و خزمه‌تچیانی ده‌یانساڵه‌ی ریژیمیشی گرتووه‌ته‌وه. به جۆرێک که له ماوه‌ی نزیک به ده‌ڕۆژدا چه‌ندین که‌س له ناوزڕاوترینیان له ناوه‌ڕاستی شاری سنه دا تێرۆر کران. که بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستی راسته‌وخۆی ریژیم له کوشتنانه‌دا نه‌بێ، ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ مه‌جال و فرسه‌ت بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تێرۆره گوماناویانه له لایه‌ن ریژیمه‌وه فه‌راهه‌م کراوه. ده‌نا هێز و ده‌سه‌ڵات له دنیادا نیه بتوانێ له ماوه‌یه‌کی وا کورت‌دا، چه‌ندین که‌س تێرۆر بکات له حاڵێک دا ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، پاسدار، به‌سیج و به‌کرێگیراوی ده‌وڵه‌ت چنگیان له گه‌رووی ئه‌م شاره ناوه و بێ ئیزن و ئاگاداری ئه‌وان "مه‌ل ناتوانێ بفڕێ".
ساڵانێکه کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له زیندانه‌کانی ریژیمدا گیراون و ژماره‌یه‌کیان - ته‌نیا - له به‌ر ئه‌و روانگه و سیاسه‌ته دژمنانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تاران به‌رانبه‌ر به کورد، حوکمی ناڕه‌وای مه‌رگیان به سه‌ردا سه‌پاوه و به‌شێکیشیان زیندانی دوور و درێژیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌م مرۆڤه شه‌ریفانه ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی ئاسایی‌دا ژیابان ده‌بوا بۆ ئه‌و کارانه‌ی کردوویانه خه‌ڵات کرابان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بواری چالاکیی ئه‌م تێکۆشه‌رانه ژینگه پارێزی، مافه‌کانی مرۆڤ یان خوێنده‌وارکردنی خه‌ڵک بووه. به‌ڵام به جێ ئه‌وه گه‌وره‌ترین ناحه‌قییان ده‌رحه‌ق کراوه و ئیستابه‌تاوانی هه‌نگاوی ئینسانانه و مرۆڤدۆستانه له ژێر تیغی جه‌لاددان. بۆیه ئه‌م خۆشه‌ویستانه له هه‌رکه‌سیتر زیاتر پیویستییان به پشتگیری خه‌ڵکه‌که‌یان هه‌یه.
چه‌ندڕۆژ پێش ئیستا کاربه‌ده‌ستانی ریژیم له کوردستانه‌وه( ئه‌کبه‌ر گه‌ڕووسی سه‌رۆکی دادگوسته‌ری پارێزگه‌ی سنه "کوردستان") داوایان کردووه له خامه‌نه‌یی تا ئیزنی ئێعدام‌کردنی ئه‌م زیندانییانه‌یان پێ بدات و له‌و کاته‌شه‌وه به کرده‌وه سیگناڵگه‌لێک دراون که بۆنی جینایه‌تێکی تازه ده‌ده‌ن!
ئێحسان فه‌تاحیان و حه‌بیبوڵا لوتفوڵای مه‌ترسی کوشتنیان له سه‌ره و کاوه جه‌وانمه‌رد، جه‌واد عه‌لیزاده و فه‌ردین مورادیش له ماوه‌ی دووڕۆژی ڕابوردوودا بۆ شوێنی نادیار راگوێزراون. هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که حوکمی زیندانی کاوه جه‌وانمه‌رد ته‌نیا چه‌ندرۆژی ماوه کۆتایی بێ! بۆیه زۆر پیویست و گرنگه مه‌ترسی ئێعدامی هه‌ریه‌که یان قه‌ڵاچۆکردنی به کۆمه‌ڵی ئه‌م زیندانیانه به جددی بگرین.
که مرۆڤ گوێ له لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌گرێ که‌سیان نیه لایه‌نگری یه‌کیه‌تی کوردان نه‌بێ.؟! به‌ڵام هه‌رکه‌سه و بیانووییه‌ک دێنێته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌وه وابێت و ئه‌مه وانه‌بێت ئه‌وان حازره‌ن بێنه ناو ریزی یه‌کگرتنێکه‌وه که: رێگای سه‌خڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ێه‌کی ئازار دیتووی ماف ژێرپێنراو هه‌موار و له رزگاری نزیک ده‌کاته‌وه. بۆ دوور که‌وتنه‌وه له یه‌ک دیکه هه‌زار بیانوو ده‌تاشن و سه‌رئه‌نجام ناراسته‌وخۆ یارمه‌تی به تاوانکارانی دژمنی خوێن‌ڕێژ ئه‌که‌ن تا په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی دژی خه‌ڵکی ئێمه قه‌به‌تر بکات.
راستی بۆ دیفاع و پارێزگاری کردن له‌م رۆڵه شه‌ریفانه‌ی گه‌ل، که ئیستا دیلی ده‌ستی دێوی تاوانن، نابێته بیانووی یه‌کگرتنی سه‌رجه‌می ئه‌م هێز و لایه‌نانه و گشت ره‌نگه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد یه‌ک ده‌نگ بکات. تا هه‌موو پێکه‌وه بچینه شه‌ڕی ئه‌م دژمنه دڵڕه‌شه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌ره‌یه‌کی تریش دا تووشی زه‌ربه و تێکشکان هات، گه‌ره‌کیه تۆڵه‌که‌ی له ئێمه بکاته‌وه؟
بۆ نابێ سبه‌ینێ گشت مێدیا و به تایبه‌تی ته‌لڤیزیونه کوردییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانانێن و هاوده‌نگ روو له خه‌ڵکی کوردستان بڵێن: ئه‌و تێکۆشه‌رانه که مه‌ترسیی ئیعدامیان له سه‌ره رۆڵه‌ی هه‌موو ماڵه‌کوردێکن و هه‌رتاوانێک ده‌رهه‌قی ئه‌وان ئه‌نجام بدرێت، تاوانه ده‌رهه‌قی گه‌وره‌وبچووکی کورد .
هه‌روه‌ها روو له ده‌وڵه‌تی تاوانپیشه‌ی تارانیش بڵێن:
ئه‌و رۆلانه‌ی ئێمه هه‌موو خه‌ڵکی کوردیان له پشته و هه‌ر ده‌ستێک دژی ئه‌وان درێژ بێت سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگای میلۆنی کورد له به‌رانبه‌ر خوی‌دا ده‌بینێ.
پێکه‌وه و ته‌نیا له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی، خواست و داوای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کورد ئه‌توانین نه‌ک هه‌ر پێش به‌م تاوانه‌ی ریژیمی ئیسلامی بگرین و ئه‌و ئازیزانه له مه‌رگ رزگارکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌ه‌توانین بناخه‌یه‌کی باش و پێشکه‌وتوانه بۆ دوارۆژ و بۆ ئه‌رکه‌کانیترمان دابنین. هیوایه‌کی به‌رز و گه‌وره به گه‌له‌که‌مان بده‌ین و سه‌نگه‌رێکی بته‌و دژی داگیرکه‌ران ئاوا بکه‌ین.
پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌روا لاواز و په‌رته‌وازه ده‌بین و گه‌لی لاواز و په‌رته‌وازه‌ش به‌شی ژێرده‌ستی و بێمافیی ده‌بێ و هیچیتر.له بیرمان نه‌چێ ئه‌وانه‌ی دژی یه‌کڕیزی گه‌ل هه‌نگاو ده‌نێن، به دڵنیاییه‌وه له ئایه‌نده‌دا شه‌رمه‌نده‌ی بارگای نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌بن.
4-9-2009