ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی "سوێنسکا داگبلاده‌ت"ی سوئێد له‌سه‌ر پێکه‌وه گرێدراویی خه‌باتی شۆڕشگێرانی مه‌ده‌نی و چه‌ک له‌شان له باکووری کوردستان
ریپورتێر: بێت هامارگرن حاته‌می مه‌نبه‌ری کردوویه به‌کوردی
پێشه‌کیی وه‌رگێڕ
له کاتێکدا ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی لایه‌نگری حکوومه‌ت له ئێران ده‌یانه‌وێت موجه‌وه‌زی تێکۆشانی خۆیان له حکوومه‌ت وه‌رگرن. له هه‌مان کاتیش‌دا چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد له تورکییه هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته شوێن ده‌گرن.به‌و جیاوازییه‌وه که ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بانی لایه‌نگری حکوومه‌ت له ئێران، به پشت هه‌ڵکردن له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و چه‌واشه‌کردنی چه‌مکی رزگاری نیشتمانی ئه‌و کاره ده‌که‌ن و له ڕاستیدا ده‌یانه‌وێت خۆیان بکه‌نه نوێنه‌ری داوخوازی کوردان و بیکه‌نه قوربانیی له به‌رپێی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی‌دا، له هه‌مان کات دا ده‌بینین چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد له تورکیه خۆیان به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی ده‌ناسینن و له‌به‌رابه‌ر حکوومه‌تدا که چالاکانی ئه‌م بواره به تێروریست ناو ده‌بات، ڕاشکاوانه راده‌وه‌ستن . ئه‌مه خاڵێکی گرینگی جیاوازیی نێوان تێکۆشه‌رانی مه‌ده‌نیی باکووری کوردستان و ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌یه که ده‌یانه‌وێت خۆیان بکه‌ن به نوێنه‌ری ده‌نگی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان. ئه‌ویش به که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕابردووی خۆیان که هاوکاری حکوومه‌ت بوون .
ئه‌م ده‌قه وه‌رگێراوه ڕاستی ئه‌وه نیشانده‌دات که چۆن چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد له تورکیه ته‌نانه‌ت ناو سالۆنه‌کانی پارله‌مان پر ده‌که‌ن له ناوی گه‌ریلاو عه‌بدوڵا ئوجه‌لان. له کاتێکدا ئیسڵاح‌ته‌له‌به کورده‌کانی لایه‌نگری حکوومه‌ت له ئێران، به‌مه‌به‌ستی خۆشخزمه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات ، جێگه‌ی زاڵم و یاخی بوو له زوڵم ده‌گۆڕن و تێکۆشه‌رانی کورد به تێروریست ناو ده‌به‌ن.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که:
سه‌رۆک کۆماری ئامریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حیزبی کوردان ئه‌حمه‌د تورک ده‌ستومشتاقی کرد . هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆک کۆماری تورکییه‌ش ئه‌وکاره‌ی کرد. به وه‌ته‌ی سیاسه‌ت مه‌داری کورد له پارله‌مانی تورکییه (سه‌باحه‌ت تونجه‌ل) بار و دۆخ بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌باره. ئه‌وان به‌وه تۆمه‌تبار کراون که وته‌بێژی پارتی قه‌ده‌غه‌کراو و به تێرۆریزم ناسێندراوی "پ.ک.ک"ن. مه‌ترسی قه‌دخه‌کران و داخستنیان له سه‌ره. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش دوو که‌س له رێبه‌رانی دیای پارتی لایه‌نگری کوردان د.ت.پ. پێیان وایه که بار و دۆخ و که‌ش و هه‌وا بۆ چاره‌ی پرسی کوردان له‌باره. سه‌رۆکی حیزبه‌که ئه‌حمه‌د تورک مانگی ئا‌پریل ، کاتی سه‌ردانه‌که‌ی باراک ئۆباما بۆ تورکیه چاوی به ناوبراو که‌وت. دیداره‌که‌یان چاره‌که سه‌عاتێکی خایاند و ئه‌مه‌ش ده‌بێت وه‌ک ئاماژه و خه‌تکێشانێک (به نیسبه‌ت پرسه‌که‌وه) له لایه‌ن سه‌رۆکی ئامریکاوه ببینرێت.
ئه‌حمه‌د تورک ده‌ڵێ ئێمه هیوامان به وته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌یه که وتی کێشه‌ی کورد ده‌بێت له رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ. له‌مباره‌وه گرفتێک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نیه. پێشتر ویستی سیاسی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له لاکه‌یتره‌وه نه‌بوو. به‌ڵام پێش دوو رۆژ له چاوپێکه‌وتنی من و سه‌رۆک کۆمار عه‌بدوڵا گویل ، رێککه‌وتین که له دوای رێگایه‌ک بگه‌ڕین بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌که. به بۆچوونی ئه‌حمه‌د تورک دوایین ده‌ربڕینی پ.ک.ک. رێگای بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتییانه خوش کردووه.
مه‌به‌ستی ئه‌حمه‌ت تورک له ده‌ربڕینی نوێ پ.ک.ک وتووێژێکی جێ سه‌رنجی موراد قه‌ره‌یه‌ڵانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانێکی تورک دا که له شوێنێکی نادیار، له چیای قه‌ندیل دا له‌گه‌ڵی دا کردووه ، قه‌ره‌یه‌ڵان له‌و دیداره‌دا ده‌ڵێ:
پێشتر ئێمه خوازیاری وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی بوین. به‌ڵام ئیسته ده‌مانه‌وێ له کۆماری تورکییه دا وه‌ک هاووڵاتی ئازاد و خاوه‌ن مافی وه‌ک یه‌ک بژین. موراد قه‌ره‌یه‌ڵان دوای عه‌بدوڵا ئوجه‌ڵان وه‌ک که‌سی دووهه‌می پ.ک.ک حیساب ده‌کرێ.
سه‌رۆکی د.ت.پ. که له لایه‌ن ناسیۆنالیستانی تورکه‌وه وه‌ک وته‌بێژی پ.ک.ک ناو ده‌برێ به رۆژنامه‌ی س.ڤ.د ده‌ڵێ:
پ.ک.ک رێز له یه‌کیه‌تی تورکییه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو ده‌گرێ و هه‌وڵ ده‌دات که پرسه‌که ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکات. من هیوادارم که دیالۆگێک ده‌ست‌پێبکه‌ین و ڕێگاچاره‌یه‌کی ئاشیانه ببینینه‌وه.
ئه‌حمه‌د تورک به هۆی ئه‌وه‌ی‌که به ئۆجه‌لانی وتوه "به‌ڕێز"، هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی‌کردنی له سه‌ره و هه‌روه‌ها جگه له ئه‌و، حه‌وت ئه‌ندامی دیکههی پارته‌که‌ی (سه‌رجه‌م له ناو 21 ئه‌ندام پارله‌مان دا) هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له سه‌ره که ئه‌ندامه‌تی پارله‌مانیان لێ بستێنرێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر د.ت.پ له لایه‌ن دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌وه دابخرێ.
کچه پارله‌مانته‌ری کورد سه‌باحه‌ت تونجه‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێ:
هیوادارم تورکیه تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه نه‌بێ، چوونکه له‌م کاره دا زیاتر تورکیه زیان ده‌بینێ تا حیزبی ئێمه. ناوبراو له کاتێک دا به تۆمه‌تی هاوکاری پ.ک.ک له زیندان دا بوو، ساڵی 2007 له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به ئه‌ندامی پارله‌مان هه‌ڵبژێردرا. هیچ شتێک ناتوانێ ببێته هۆی ئه‌وه که تونجه‌ر به فه‌رمی خوی به دوور له پ.ک.ک پێناسه بکات. ئه‌و رێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک به نیلسۆن ماندیلای کوردان ناو ده‌بات و ته‌نانه‌ت حازر نیه هێرشه‌کانی پ.ک.ک دژی سپای تورکییه مه‌حکووم بکات، یان فاسڵه‌یان لێ بگرێ.
تونجه‌ل ده‌ڵێ :
- تا ئه‌وکاته‌ی شه‌ڕ هه‌یه کوژراویش ده‌بێ . ئێمه گه‌ره‌کمانه کۆتایی به شه‌ڕ بێت. به‌ڵام مرۆڤ ناگاته هیچ ئاکامێک ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئیدانه‌ی بوویه‌ر و رووداوه‌کان بکات. له‌م شه‌ڕه ناوخۆییه دا که 40000 هه‌زار که‌س کوژراون 35000 که‌سیان کوردن. تونجه‌ل وه‌ک پارتییه‌کی سه‌راسه‌ری تورکیه باسی د.ت،پ ده‌کات به‌ڵام ده‌ڵێ ده‌کرێ وه‌ک حیزبێکی کوردیش پێناسه‌ی د.ت.پ بکرێ.
ژنه پارله‌مانتاری کورد سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ده‌ڵێ:
- پرسی کورد په‌یوه‌ندی نه به تێرۆریزمه‌وه به‌ڵکوو به نه‌بوونی ئازادی بۆ بیست میلیۆن کورد له تورکییه‌وه هه‌یه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌وکاته شه‌ڕی ناوخۆیی ته‌واو ده‌بێت که مافی زمان و کولتووری کوردان له یاسای بنچینه‌یی دا ده‌سته‌به‌ر ببێ.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌کان دا د.ت.پ سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به ده‌ست هێنا و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئا.ک.پ (پارتی داد و گه‌شه‌ی ئه‌ردوگان) شکستی هێنا، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ددان به‌وه دا ده‌نێ که له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا پێشوه‌چوونی باش به نیسبه‌ت کوردانه‌وه له تورکییه داهاتوونه ئاراوه:
- پێش ده ساڵ ئه‌گه‌ر که‌سێک ناوی کوردی به فه‌رمی هێنابا، ده‌که‌وته به‌ر سانسۆر یان تۆمه‌تی تێرۆریستی لێ ده‌درا. پێشتر ددان به بوونی کوردان دا نه‌ده‌نرا. به ئێمه‌یان ده‌وت تورکی کێوی، ئیستا کاناڵێکی ده‌وڵه‌تی 24 سه‌عاته به کوردی وه‌شان ده‌کات!
به‌ڵام ماوه‌یه‌ک زۆر نیه هه‌ر له‌م کاناڵه‌دا پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خواردن سازکردنی گۆرانیوێژێک گیرا که بیبه‌ر، لیمۆ و ته‌ماته‌ی له لای یه‌ک دانابوون و کاره‌که‌ی وه‌ک پڕووپا گاندا بۆ پ.ک.ک له قه‌ڵه‌مدرا، چوونکه ره‌نگی سوور،زرد و سه‌وز به ره‌نگی تایبه‌تی پ.ک.ک ده‌ناسرێن !.
Kurdfrågan kan vara nära lösning
Publicerad: 14 maj 2009, 09.44 Svenska Dagbladet Bitte Hammargren
USA:s president Barack Obama skakade hand med den kurdiske partiledaren Ahmet Türk. Och nu har även Turkiets president Abdullah Gül gjort det. –Klimatet är lämpligt för att lösa kurdfrågan, säger Sabahat Tuncel, kurdpolitiker i Turkiets parlament.