قه‌ڵاچۆکرانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و وێژدانی نووستووی مرۆڤایه‌تی
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌مڕۆ 18 ی مانگی مای ساڵی 2009 ی زایینی ده‌وڵه‌تی سریلانکا رایگه‌یاند که رێبه‌ری تامیله‌کان و ده‌یان که‌سیتر له رێبه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ناو کوژراوه‌کانی شه‌ڕ دا شناسایی کراون و به‌م کاره‌ش کۆتایی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی تامیله‌کانیان راگه‌یاند.
ئه‌و به‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تامیل که ژێرچه‌پۆکی سریلانکایه 18 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی بیست میلیۆنی ئه وڵاته پێک دێنێ. به‌ڵام زمان وکولتووریان یاساغ و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش دا بێبه‌شن.
پاش ئه‌وه‌ی سریلانکا ساڵی 1948 به سه‌ربه‌خۆیی گه‌ییشت قه‌رار بوو هه‌ردووک نه‌ته‌وه‌ی سینگاڵ و تامیل له به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات دا شه‌ریک و هاوبه‌ش بن. به‌ڵام تامیله‌کانیش وه‌ک کورد بوونه قوربانی نه‌زانی خویان و فێڵبازی دوژمنه‌کانیان و مافه‌کانیان لێ زه‌وت کران. له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ وتێکۆشانی جوراوجوور بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یکی سیاسی تا ساڵی 1972 له ئارادا بوون. به‌ڵام له به‌ر ملنه‌دانی ده‌وڵه‌تی سریلانکه به هیچکام له داواکانی تامیله‌کان ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به هیچ ئاکامێک نه‌گه‌ییشتن. سه‌ره‌نجام ساڵی 1972 رێکخراوێک له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی ڤێلووپیلای پرابهاکاران (که ئیستا به باوکی رۆحی تامیله‌کان ده‌ناسرێ) دامه‌زرا که دواتر به پڵینگه‌کانی تامیل ناوبانگیان ده‌رکرد.
رێخراوی پڵینگه‌کان ساڵی 1983 شه‌ڕێکی دژواریان له دژی سپای سریلانکا ده‌ست پێ‌کرد و زۆری نه‌خایاند که به‌شێک له وڵاته‌که‌یان ئازاد کرد و قوتابخانه، پۆلیس ، دادگا و نه‌خوشخانه‌ی خویان له به‌شه ئازادکراوه‌که دا دامه‌زراند. سپای سریلانکاش وه‌ک کاردانه‌وه به دڕه‌ندانه‌ترین شێوه سه‌رکوتی خه‌ڵک و گریلای کرده ئه‌رکی خوی و له هیچ تاوانێک نه‌پرینگایه‌وه . ئه‌م شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره که ماوه‌ی 26 ساڵه به‌رده‌وامه به وته‌ی سه‌رچاوه رۆژاواییه‌کان نزیک به 70000 هه‌زار که‌سی تێدا بوونه‌ته قوربانی که وه‌ک هه‌موو شوێنێکی‌تر به‌شی زۆریان خه‌ڵکی سیڤیل و بێدیفاعی تامیل بوون.
ده‌وڵه‌تی نوروێژ ساڵی 2002 که‌وته نێوان و ناوبژیوانییه‌وه و توانی ئاگربڕێک بێنێته ئاراوه، هه‌ردووکلا هه‌وڵیان دا به رێگای ئاشتی دا کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام دواتر ئاڵوگۆڕی پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌کان له سریلانکا بوونه هوی تێکچونی وه‌زعه‌که و هه‌وڵه‌کانی نوروێژیش بێ‌ئاکام مانه‌وه.
دواتر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا بێ هیچ سه‌به‌بێک و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوی وه‌ک زۆر شوێنی دیکه پڵینگه‌کانی تامیلی خستنه ناو لیستی تێرۆر و به کرده‌وه ده‌ستی سپا و ده‌وڵه‌تی جینایه‌تکاری سریلانکای بۆ قه‌ڵاچۆکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێ ماف ئاواڵه کرد.
له چه‌ند مانگی رابوردوو دا سپای سریلانکا هێرشێکی به‌رینی به پشتیوانی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی وڵاتانی زلهێزی دنیا بۆ سه‌ر گه‌لی تامیل ده‌ست پێکردووه و له زه‌وی، ئاسمان و ده‌ریاوه شوینی ژێر کۆنترۆڵی تامیله‌کان بومباران ده‌کات، هه‌زاران و بگره ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی ئاسایی و سیڤیل به تۆپ و بومبارانی سپای سریلانکا کوژراون. هه‌موو رێگایه‌کی په‌یوه‌ندی به دنیای ده‌ره‌وه له تامیله‌کان گیراوه و مێدیای دونیاش له حاست ئه‌م کۆمه‌ڵکوژی و قه‌لآچۆکردنه بێ به‌زه‌ییانه دا تا رۆژه‌کانی دوایی بێده‌نگ و کوێر بوو، تا سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ 18 -5-2009 دوایین هه‌ناسه و به‌رخۆدانی تامیله‌کان کپ کرا و به رواڵه‌ت شۆڕشی خوێناوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زۆرلێکراو تووشی شکان هات.
هاوکات له‌گه‌ڵ شینگێڕانی خه‌ڵکی تامیل بۆ قاره‌مانه‌کانیان و بۆ بێوێژدانی دنیایه‌کی نا دادوه‌ر خه‌ڵکی سریلانکا به‌ربوونه‌ته ناو شه‌قامه‌کان و سه‌ماو شادی ده‌که‌ن به‌ڵام بێگومان وه‌ک هه‌موو خه‌باتێکی ره‌واو به‌رحه‌ق خه‌باتی گه‌لی تامیلیش سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه و تا رزگاری یه‌کجاری ناهێڵێ سته‌مکاران به ئاسووده‌یی بژین چوونکه میژوو هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌بیر نایه‌ت که بۆ هه‌تایه دیلی و یه‌خسیری قه‌بووڵ بکات.
18-5-2009
