ئه‌مڕۆ یه‌کی ئه‌یار 11 ی گوڵان رۆژی جیهانی کرێکارانه!
له بیرمه که تازه بۆنی سیاسه‌تم کردبوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکی گوندێکی نزیک ئاوایی خومان، ده‌هاته ماڵمان و هه‌وڵی ئه‌دا بمکاته هه‌وادار کۆمه‌ڵه! زۆر به حه‌راره‌ته‌وه ئه‌م سرووده‌ی بۆ ده‌خوێندمه‌وه‌که ده‌ڵێ:
بڵێن با ئه‌وه‌ی که کرێکاره،
نه‌چته‌کار ئه‌مڕۆ یه‌کی ئه‌یاره
خه‌وه‌ر بنێرن بۆ نزیک و دوور،
بڵێن با هه‌ڵکه‌ن ئاڵاییه‌کی سوور
ئه‌ی سه‌رمایه‌دار پیسی پاره زۆر
سپی له‌ش، دڵڕه‌ش، سکزلی خوێنخور
ته‌مه‌ڵ، ته‌وه‌زل، ترسنۆکی خوێڕی
بانبانکی نووستوی سه‌رکۆمای زێری
و............... دوایین به‌یتی به‌م شێوه‌یه کۆتایی ده‌هات:
هاکا تاوانه‌و، بوونه به‌فری پار
هه‌ر پایه‌دار بێ چینی کرێکار
ئه‌م مامۆستایه‌ی من ئه‌یوت ئه‌م شێعره هی مامۆستا قانعه! دواتر که گه‌وره‌بووم و شتم خوێنده‌وه زانیم که ئه‌م شێعره هی مامۆستا هه‌ژاره نه‌ک قانع و مامۆستاکه‌ی من خراو لێ حاڵی بووه . جگه له‌وه زۆر شتی دیکه‌ش فێر بووم که جیاوازن له‌وه‌یکه له وڵاتانی نۆعی ئێمه فێری خه‌ڵکیان ئه‌که‌ن مه‌سه‌ڵه‌ن:
وه‌زعی کرێکانی جیهان هه‌مووی یه‌ک جوور نیه و راستییه‌که‌ی له ئاڵ و گۆڕێک دا که بێته پێش کرێکارنی رۆژاوا ته‌نیا زه‌نجیره‌کانیان له ده‌ست ناده‌ن وه‌ک مامۆستایانی ئێمه ئه‌یان وت ، به‌ڵکوو ماشین، بێهدات، بیمه‌ی نه‌خوشی، بیمه‌ی بێ‌کاری و ته‌نانه‌ت ویلاکه‌یان ئه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. یان فڵانه کارخانه‌دار ته‌نیا ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زله وه‌ک له‌م شێعره‌ی هه‌ژاریش دا هاتووه به‌ڵکوو سه‌رمایه‌دارانی رۆژاوا شيو ورۆژ ناخه‌ون تا پێشی ره‌قیبه‌کانیان بکه‌ون و سه‌رمایه‌دار بمێننه‌وه!...............
سه‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه کرێکارانی دنیا ژیان و ئاوه‌دانی بۆ خویان و گشت به‌شه‌ریه‌ت هه‌موار ده‌که‌ن و به‌ڕێز و به‌نرخترین مرۆڤه‌کانن بۆیه له کانگای دڵه‌وه ئه‌م رۆژه له خوم و گشت کرێکارانیتر پیرۆز ده‌که‌م.