رابوردووی لێڵ داهاتووی لێڵتری له دوایه
(ئاوڕێک له وتاری " له‌بیرکراوه‌کانی" به‌ڕێز هێمن سه‌یدی)
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ده‌روازه
شه‌ڕی ناوخۆیی کوردان نه‌ک هه‌ر پێش شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دیموکرات ده‌ستی پێکردووه بگره ته‌مه‌نی زۆر له ته‌مه‌نی ئه‌و حیزبانه‌ش کۆنتره. "ئێدمونز"ی ئینگلیزی ده‌گێڕێته‌وه: دوو عه‌شیره‌تی کورد پێکه‌وه ناکۆک بوون، سه‌رۆکی یه‌کیان ناوی سه‌گه‌که‌ی نابووه "شێره" که ناوی سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌که‌یتر بوو، له سه‌ر ئه‌م ناو لێنانه بوو به شه‌ڕیان و نزیک به سه‌د که‌سیان لێک کوشت! ئه‌م رووداوه هی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می دنیایه!
ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه دا ده‌بێت لێ بکۆڵرێته‌وه،پێناسه و رسوا بکرێ دیارده، نه‌خوشی یان خۆ و خده‌یه‌که که، مرۆڤ هان ئه‌دات بێ بیرکردنه‌وه برای خۆی بکوژێ، نه‌ک مرۆڤه‌کان و که‌سانێکی تایبه‌ت. بێگومان هه‌موو ئه‌و که‌سانه که له عه‌شێره‌تێک یان حیزبێکی سیاسی ئه‌مڕۆیی دا به‌شداری شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌که‌ن تاوانبارن. به‌ڵام سه‌به‌به‌کان گرنگترن ببینرێنه‌وه تا فڵان رێبه‌ر و به‌رپرس وه‌ک تاوانبار بناسرێ. کاری رێزدار هێمن سه‌یدی "له بیرکراوه‌کان" هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ گه‌ییشتن به‌و مه‌به‌سته.
من که هه‌وه‌ڵ جار که‌وتمه بیری نووسینی رووداوه‌کانی شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دیموکرات له دووشت زۆر ده‌ترسام، یه‌که‌م ئه‌ترسام به هۆی که‌م ئه‌زموونیم له بواری نووسین دا نه‌توانم شتێکی شیاوی خوێندنه‌وه بنووسم و دووهه‌م ئه‌ترسام ئه‌م رووداوه تاڵانه ببنه هۆی دڵ ئێشانی خه‌ڵکی ناوه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه که کاتی له ئارادابوونی ئه‌م شه‌ڕه مناڵێکی چه‌ند ساڵه زیاتر نه‌بوون. به‌ڵام ئیستا به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێک دێنن!
دواتر که گه‌ییشتمه ناوه‌ڕاستی کاره‌که‌م ده‌رکه‌وت هه‌ردووکی ئه‌م ترسانه‌م له خۆڕا بووه و به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی من هه‌م خه‌ڵکێکی زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه ئه‌م رووداوانه‌یان خوێنده‌وه و هه‌م زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه عه‌لاقه‌مه‌ندانه داوای به‌رده‌وامی ئه‌م نووسینانه‌یان ئه‌کرد (ده‌یان نامه‌ی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ییم له‌م باره‌وه بۆ هاتووه) ئه‌و نه‌سڵه بوون که من ده‌ترسام ئه‌م داستانه ببێته هۆی دڵساردبوونه‌وه‌یان.
نووسراوه‌که‌ی کاک هێمن سه‌یدی هه‌نگاوی دووهه‌مه له‌م باره‌وه و ئه‌وه‌یکه له رۆژێک دا سه‌دان که‌س ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه گرنگی با‌به‌ته‌که بۆ خه‌ڵکی کورد و خوێنه‌رانی سایته کوردییه‌کان ده‌رده‌خا.
****
له‌و جێگایانه‌ی که بڕیارده‌رانی وڵات رێز بۆ خه‌ڵکه‌که‌یان داده‌نێن،کاتی هه‌ڵه و هه‌ڵخلیسکانیان به‌رپرسانه روو ده‌که‌نه‌وه خه‌ڵک ، داوای به‌خشین له‌وان ده‌که‌ن و به‌دوای بیانوو دیتنه‌وه بۆ شاردنه‌وه یا پاساوکردنی هه‌ڵه و تاوانه‌کانیان نین. له‌م جۆره وڵاتانه دا ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێته ئاراوه، هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌که؛ ئاشتییه‌کیش دێننه گۆڕ و په‌یمان و قه‌راردادێک ئیمزا ئه‌کرێ و قه‌رار ئه‌ده‌ن که جارێکی‌تر شه‌ڕ نه‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له لای ئێمه به‌رپرسان له به‌ر ئه‌وه "خوشه‌ویستی" هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانن!! هه‌رکات ویستیان پێکه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و هه‌رکاتیش ویستیان بێ ئه‌وه باسی ئه‌و شه‌ڕه بکه‌ن پێکه‌وه داده‌نیشن ، مێوانی یه‌ک ده‌که‌ن و شه‌رابیش به سڵامه‌تی یه‌کتر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن! ئه‌گه‌ر که‌سێکی نیوه ئه‌غیاریش ئه‌م رۆژه ره‌شانه‌ی وه بیر هێنانه‌وه، ئه‌وه له لاێ ئه‌وان "کای کۆن" به بادان و " زامی کۆن" کولانه‌وه‌یه! ئه‌وه‌ێش که کێ مافی ئه‌وه‌ی به‌م به‌ڕێزانه داوه باسی شه‌ڕێکی چه‌ندینساڵه‌ی ناو ماڵی کورد و کوژرانی سه‌دان رۆڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه به کای کۆن بشوبهێنن هێشتا له که‌س روون نیه.
****
کۆمه‌ڵه و دیموکرات پاش ماوه‌یه‌کی زۆر گرژی و شه‌ڕ و یه‌کتر کوشتن له‌ملا و ئه‌ولا، له زستانی 1363 شه‌ڕێکی شه‌ڕێکی فه‌رمی و سه‌راسه‌رییان دژی یه‌ک( من له داستانی گه‌مارۆ دا باسی چۆنیه‌تی ئه‌م ده‌ستپێکردنه‌م کردووه نامه‌وێ دووپاتی که‌مه‌وه) ده‌ست پێ‌کرد و تا ساڵی 1369 درێژه‌ی کێشا. باڵی دوکتور قاسملووی حیزبی دیموکرات قه‌ت کۆتایی به‌م شه‌ڕه نه هێناوه و دوایین وتاریشی له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه که: کۆمه‌ڵه‌یه‌ک نه‌ماوه تا ئێمه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بکه‌ین! هیچکات هیچ به‌شێکی ئه‌م دوو حیزبه بچووکترین تاوانی ئه‌م شه‌ڕه که گه‌وره‌ترین زیانی به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌یاند نه‌گرتووته ئه‌ستۆ و، لاپه‌ڕه‌یه‌کی دووخه‌تیش له نێوان هیچکامیان دا تا ئیستا له‌مباره‌وه ئیمزا نه‌کراوه. قه‌ول و قه‌رارێکیش نه‌دراوه که جارێکی‌تر ئه‌م ئاشی خوێنه ناخرێته‌وه گه‌ڕ و ئه‌م خۆ کوشتنه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه ! ئه‌گه‌ر له هه‌رکام له ئه‌ندامانی بڕیاده‌ری ئه‌م حیزبانه‌ش بپرسی هه‌روه‌ک رۆژه‌کانی شه‌ڕ لا‌یه‌نی به‌رابه‌ر تاوانبار ده‌کات و خوی به حه‌قدار ئه‌زانێ.
ئاکامی ئه‌م وه‌زعه ئه‌وه‌یه که برینه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه کۆن ده‌بن به‌ڵام به ته‌شه‌نه‌کراوی ده‌مێننه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ک سارێش ناکرێن، برینی ته‌شه‌نه‌کردووش قه‌ت ساڕێش نابێت مه‌گه‌ر تیمار بکرێ ده‌نا هه‌رکات هه‌ل بڕه‌خسێ (جێگای شه‌ڕکردن هه‌بێ؟) به هاسانی ئه‌کرێ ئه‌م به‌رپرسانه کورد تووشی شه‌ڕێکی تر بکه‌نه‌وه. ئه‌م زامانه‌ش نه‌ک ساڕ‌ێژ به‌ڵکوو تازه بکرێنه‌وه . بۆ شاهێدیش میژووی ئێمه، به تایبه‌تی له باشووری کوردستان پڕه له نموونه‌ی له‌م چه‌شنه. پیویسته وه‌بیر بێنمه‌وه که زیانی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دیموکرات ته‌نیا کوژرانی نزیک به هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردووکلا نه بوو به‌ڵکوو ئاشبه‌تاڵکردنی سه‌دان که‌سی پاک و دڵسۆز له رێزی شۆڕش دا و ته‌فرووتوونا بوونی چه‌ندین هێز و کومیته‌ی هه‌ردووکلا بوو که به هۆی دڵساردبوونه‌وه له کرده‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه هاته ئاراوه. ته‌نیا وه‌ک نموونه:
پایزی 1363 حیزبی دیموکرات له سنه،مه‌ریوان و کامیاران نزیک به 500 پێنجسه‌د پێشمه‌رگه‌ی هه بوو که له سێ هێزو کومیته پێک هاتبوون، به‌ڵام هاوێنی 1364 واتا 7 مانگ داوی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ که‌متر له 150 که‌سیان مابوونه‌وه !!! ئه‌و که‌سانه بڕوا به‌م ئاماره ناکه‌ن ناوی خویان بڵێن تا من ناوی گشت ئه‌و که‌سانه‌یان پێ بڵێم که له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت مانگه دا کوژران یان وازیان له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا. تازه وه‌زعی هێزه‌کانی هه‌وشار، سه‌قز و دیوانده‌ره له‌مه‌ش خرابتر بوو. بێ گومان ئه‌م وه‌زعه له کۆمه‌ڵه‌ش دا هه‌ر به‌م جۆره بووه.
کاک هێمنی سه‌یدی وه‌ک یه‌که‌م که‌س که ئه‌ندامی رێبه‌ری یه‌کێک له‌م حیزبانه بووه ده‌ستی داوه‌ته کارێکی به‌نرخ و جێگای قه‌در. ئه‌م کاره ئه‌توانێ هه‌م روونکردنه‌وه‌یک بێت بۆ ئه‌و رابوردووه لێڵ و سه‌رداپۆشراوه که هیچکام له رێبه‌رانی ئه‌سڵی ئه‌م دوو لایه‌نه له روویان هه‌ڵنایه یان بوێری ئه‌وه‌یان نیه خویان بکه‌نه خاوه‌نی و، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن وه‌ک "رووی نه‌دابێت" چاوی لێ بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌توانێ هانده‌رێکیش بێت بۆ ئه‌و که‌سانه که ئه‌م باسه‌ی ئه‌و به کافی و ته‌واو نازانن و ده‌یان هه‌وێ له روانگه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌م میژووه بنووسنه‌وه.
ره‌نگه نووسینه‌کانی رێزدار سیدی هێندێک که‌م و کۆڕییان هه‌بێ، به تایبه‌تی ئه‌و ده‌مانه که ئه‌و له نزیکه‌وه ئه‌م رۆژانه‌ی نه‌دیوه. به‌ڵام ئه‌مه شتێک له راستی رووداوه‌کان ناگۆڕێ و له پیویستی باسکردنی ئه‌م میژووه خوێناوییه که‌م ناکاته‌وه. گرنگی نووسینه‌کای کاک هێمن له‌وه دایه که به شوێن دیتنه‌وه‌ی "تاوانبارێک" دا نیه به‌ڵکوو به دوای سه‌به‌ب و دیتنه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وه‌یه.
له کۆتایی دا من وه‌ک که‌سێک که له نزیکه‌وه ئه‌م رۆژه ره‌شانه‌ی میژووی گه‌له‌که‌م دیتوون، ده‌ستخوشی له کاک هێمن ده‌که‌م و کاره‌که‌ی به قه‌دره‌وه چاو لێده‌که‌م چوونکه هه‌وڵدانێکه بۆ روونکردنه‌وه‌ی رابوردوویه‌کی لێڵ و رابوردووی لێڵیش ئه‌گه‌ر روون نه‌کرێته‌وه بێگومان دوارۆژی تاریکی به‌دوا دا دێت.
1-4-2009