با ببینه رووبار، جۆگه‌له یان قه‌تره‌یه‌ک له ده‌ریای دیاربه‌کر نه‌ک به‌شێک له پیلانی دژمنان
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌ون به سه‌ربه‌ستی کورده‌وه ده‌بینن له‌م حه‌فته‌یه‌دا به چاوی خویان سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی کوردیان له باکووری کوردستان و مێترۆپۆڵه‌کانی تورکیه‌دا بینی. خه‌باتێک که تائیستا نه‌ک هه‌ر له بزووتنه‌وه‌ی کورددا به‌ڵکوو له خه‌باتی گه‌لانی هاوچاره‌نووسی کوردیش‌دا وێنه‌ی نه‌بینراوه! شار و گوند، ژن و پیاو، گه‌وره و بچووک و گه‌نج و پیر وه‌ک یه‌ک تێیدا به‌شدارن و به‌رده‌وامی و به‌رینایی به‌شدارییه‌که‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رسووڕمانی دۆست و دژمن!
به‌داخه‌وه له ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌شدا که‌سانێک هه‌ن فێرن نان به ژێرده‌ستی کورده‌وه بخون. ئه‌م تیپه خه‌ڵکه به بینینی ئه‌م خه‌باته جه‌ماوه‌رییه ئۆقره‌یان لێ هه‌ڵگیراوه و خه‌ریکن به هه‌ر قیمه‌تێک بووه رێگایه‌ک بۆ سه‌رکوتی ئه‌م خه‌ڵکه راپه‌ڕیوه بدۆزنه‌وه تا به سه‌رهه‌ڵدانی خویان نه‌بنه هۆی نه‌مانی پۆست و پله‌وپایه‌ی ئه‌وان. داگیرکه‌رانیش ده‌ست له لاق درێژتر هه‌ر رۆژه و به‌رۆکی که‌سێک ئه‌گرن و یارمه‌تی لێ ده‌خوازن تا به‌ڵکوو ئه‌م خه‌ڵکه ببه‌نه‌وه دۆخی جاران و ژێرده‌سته‌ییان پێ قه‌بووڵ که‌نه‌وه، سه‌ردانی کاربه ده‌ستانی تورک بۆ ئێران به‌غدا و واشینگتۆن و.... هه‌مووی له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م بیره چه‌په‌ڵه‌یه.
له‌مێژه ده‌نگۆی به‌ستنی کۆنفه‌رانسێکی کوردی به به‌شداری گشت لایه‌نه کوردییه‌کان له گۆڕێدایه. گوایه قه‌راره ئه‌م کۆنفه‌رانسه له هه‌ولێر و به سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رێزدار مه‌سعوود بارزانی به ڕێوه‌بچێ به‌ڵام له راستیدا ئینیسیاتیڤی ئه‌م کاره له ده‌ست ده‌وڵه‌تی تورک دایه و کۆنفه‌رانسی ئابنتیش پێشه‌کی ئه‌م کاره بوو.
گومانێکی تێدا نییه که کۆنفه‌رانسێک به به‌شداری گشت حیزبه کوردییه‌کان نه‌ک هه‌ر خراپ نییه به‌ڵکوو له پیویستییه‌کانی وه‌زعی ئیستای کوردانه و هه‌موو که‌سێکی خه‌مخوری کوردیش ده‌بێت پشتیوانی لێ بکات به‌ڵام ئایا ده‌کرێ کۆنفه‌راسێک که ده‌وڵه‌تی تورک له مێعمار و پێکهێنه‌ره‌کانی بێت (ئه‌گه‌ر نه‌ڵین پێکهێنه‌ری بێت) ناو بنین کۆنفه‌رانسی کورد؟
راستییه‌کان به خه‌ڵک بڵێین
کاربه‌ده‌ستانی تورک و له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بێپه‌رده ده‌ڵێ: ئێمه بۆ دژایه‌تی پ.ک.ک پیویستیمان به هێزه‌کانی "شمالی ئێراقه" بۆیه له‌و کۆنفه‌راسه پشتیوانی ده‌که‌ین! هه‌ڵویستی دژمنانه له‌مه روونتر نابێت و جێگای هیچ پاساودان و خاک له چاو خه‌ڵککردنێک بۆ که‌س ناهێڵێته‌وه.
له دۆست و دژمن روونه که پارتی کرێکارانی کوردستان گه‌وره‌ترین حیزبی گه‌وره‌ترین پارچه‌ی کوردستانه و ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ش که ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورکی وه‌زاڵه هێناوه به رێبه‌رایه‌تی ئه‌وان به رێوه‌ده‌چێ. هه‌ر کۆبوونه‌وه، کۆنفه‌رانس یان کۆنگره‌یه‌کی کوردی ئه‌م حیزبه‌ی تێدا نه‌بێت، یان بڕیاره‌کانی دژی ئه‌م حیزبه بن بێ‌ئاکام و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌ک هه‌ر هیچ سه‌ربه‌رزی و ده‌ستکه‌وتێکی نابێ به‌ڵکوو ئه‌بێته هۆی رسوابوونیش.
بۆیه باشتره به جێ پڕوپاگانده‌ی دوور له راستی و چه‌واشه‌کاری راستییه‌کان به خه‌ڵک بڵین، واتا ئه‌و قه‌ول و قه‌رارانه که له‌م نێوه‌دا ئاڵوگۆڕ کراون باس بکرێن و نیاز و مه‌به‌ستی گڵاوی گه‌وره‌ترین دژمنی کورد وه‌ک نیازپاکی پێشانی خه‌ڵک نه‌درێ.
ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورک له‌م کۆنفه‌رانسه
هه‌موو هه‌وڵ و هێرشێکی سپای تورک بۆ تێکشکاندنی گریلا و داگیرکردنی قه‌ندیل تا ئیستا بێ ئاکام و ده‌ستکه‌وت بووه. ئه‌م هه‌وڵه بێئاکامانه‌ش جوورێک سه‌رلێشێواوی بۆ سیاسه‌تکارانی تورک درووستکردووه و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م تێکشکانانه روو له هه‌رکه‌س و لایه‌نێک ده‌که‌ن. له ژێر سێبه‌ری ئه‌م تێکشکانانه‌ی سپای تورکیشدا خه‌ڵکی ئێمه وره‌به‌رزتر، چالاک‌تر و رێکخراوتر له جاران هاتوه‌ته مه‌یدان. به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسمه‌کان (ته‌نانه‌ت پالومانتاره‌کانیش) جلی گریلا له‌به‌ر ده‌که‌ن. ئاهه‌نگی ئه‌م کارنه‌واڵانه‌ش گورانی "ئۆره‌ماێ بوڵه‌نده" واتا ئه‌و جێگایه که هه‌شت سه‌ربازی تورک به ده‌ست گریلا دیلکران گه‌رم و گه‌رمتر د‌ه‌کات!. وێنه‌کانی ئۆجه‌لان خه‌مڵێنه‌ری ده‌ریای به‌رینی جه‌ماوه‌رن و درۆشمه‌کان نه‌ک بۆن و ره‌نگی پ.ک.ک به‌ڵکوو راست درۆشمی ئه‌وانن!. ئه‌م کار و چالاکییانه ته‌نگیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک هه‌ڵچنیوه و خه‌ریکه به چۆکیان دابێنێ. بۆیه ئه‌وانیش گه‌ره‌کیانه کورد بێننه مه‌یدانی ئه‌م شه‌ڕه چوونکه ئه‌وانیش باش ده‌زانن دار "هۆره‌ی له خوی نه‌بێ ناقڵشێ". به کورتی ئه‌وان ده‌خوازن گشت حیزبه کوردییه‌کان کۆ ببنه‌وه و یه‌کده‌نگ داوا بکه‌ن که: " پ.ک.ک واز له چه‌ک بێنێ، رێبه‌رانی په‌نابه‌ری جێگایه‌ک بن، و شۆڕش ته‌عتیل بکه‌ن"!؟.
ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه پ.ک.ک ده‌ناسن ده‌زانن ئه‌م نه‌خشه‌یه گاڵته‌جاڕتر له‌وه‌یه که کارێک بکاته سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م حیزبه به‌ڵام زیانی ئه‌م کاره له جێگایه‌کی تر دایه، ده‌ساڵه کورد شه‌ڕی یه‌کتری نه‌کردووه، هاوده‌نگی و یه‌کییه‌تییه‌کی لاواز و ناره‌سمی ناو کوردان وه‌ک راستییه‌ک هاتووه‌ته ئاراوه، تورک گه‌ره‌کییه ئه‌مه تێک بدات. باشترین رێگاش کۆنفه‌رانسێکی وایه که به بیانووی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوور گشت حیزبه کوردییه‌کان له دژی خه‌بات و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌و به‌شه هه‌ڵویست بگرن، واتا بڕیاری کۆنفه‌رانس داوا بکات که پ.ک.ک یان واز له چه‌ک بێنێ یان له لایه‌ن کۆنفه‌رانسه‌وه مه‌حکووم بکرێ، ئه‌و کات کورد نه‌ک هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵویست به‌ڵکوو پارچه و هه‌ر پارچه‌ش دژی ئه‌ویتر راده‌وه‌ستێ!
ده‌ریای دیاربه‌کر و ده‌ردی بێ ده‌رمانی ده‌وڵه‌تی تورک
حه‌فته‌ی رابردوو ده‌ریایه‌ک خه‌ڵک له ئامێد، باتمان، وان، گه‌وه‌ڕ، جه‌زیره، سلووپی و زۆر شاریتری باکووری کوردستان که‌وتنه شه‌پۆل و داوای مافی خویان کرد، ئه‌م خه‌باته له شاره تورکنشینه‌کانیش دا وه‌ک کوردستان پڕڕه‌نگه و کوردانی هه‌نده‌رانیش پشت و په‌نای گریلا و خه‌ڵکن. تورکیه له ژێر فشاری ئه‌م خه‌باته به‌رفراوانه دایه، 29 ی مانگی مارسی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگیش له پێش کوردانه. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م خه‌ڵکه هه‌روا له سه‌ر پێیان بن و به‌رده‌وام درێژه به خه‌بات و چالاکی بده‌ن بێ‌شک سیسته‌می تورک ناچار ده‌بێ مل بۆ به‌شێک له داوا ره‌وا و ئینسانییه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه راکێشێ و رێگای ئاشتی و دیالۆگ بگرێته‌به‌ر. بۆیه پیویسته هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز به تایبه‌تی مرۆڤی بێزار له ژێرده‌ستی کورد، به پێی توانا و قه‌باره‌ی خوی، ببێت به رووبار، چۆگه‌له ، کانیاو یان قه‌تره‌یه‌ک له‌م ده‌ریا به‌رینه‌ی خه‌ڵک و فشاری سه‌ر سه‌رکوتکه‌رانی تورک زیاتر کات، نه‌ک ببێته به‌شێک له پیلانی گڵاوی ئه‌وان دژی گه‌ل و وڵاتی خوی.
24/3/2009