حه‌مه سیاسی(که به‌داخه‌و دواتر له شه‌ڕی ناوخۆیی دا گیانی له ده‌ست دا) و ژماره‌یک پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک و دوو که‌سی حیزبی سوسیالیستی کوردستان حازر بوون پێشمان که‌ون و به ناوی "هێزی یه‌کیه‌تی" و به‌ناو سپای ئێران‌دا ده‌ربازمان که‌ن. هه‌موو شتێک ئاماده‌کرا، تیمێکی سی- چل که‌سی پێشمه‌رگه‌ی گورج و گۆڵ ئاماده‌کران تا له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تییه‌کان له پێشه‌وه بڕۆن و هه‌رکه تووشی ئێرانییه‌کان بوون بڵێن ئێمه یه‌کیه‌تین و قه‌راره بڕوین بۆ جێگایه‌ک به‌ناوی" میری سوور". ئێمه‌ش ئه‌و ژن و مناڵه‌ی که له‌گه‌ڵمان بوون، له ناو سه‌فه‌که‌دا بشارینه‌وه و به‌شوین تیمه پێشڕه‌وه‌که‌دا حه‌ره‌که‌ت بکه‌ین. ژماره‌یه‌ک دیل و زیندانی پێشتریشمان پێبوون که به چه‌ند که‌سدا به‌ڕێ کران (که‌سێک ئه‌یوت بۆ ئه‌وه ئێعدام‌یان که‌ن، که‌سێک ئه‌یوت بۆ ئه‌وه دواتر که ئێمه ده‌رباز بووین ئازادیان که‌ن) بۆ دۆڵێکی ئه‌ولاتری نزیک هێزه‌کانی ئێران. به‌سه‌فێکی رێکوپێک حه‌ره‌که‌تمان کرد و هێشتا کیلوومه‌ترێک دوور نه‌که‌وتبووینه‌وه وتیان بگه‌ڕێنه‌وه! بۆ؟ وتیان یه‌کیه‌تییه‌کان له لایه‌ن سپای ئێرانه‌وه گیراون و نایه‌ڵن بڕۆین! به‌دڵ شکاوییه‌وه گه‌ڕایه‌نه‌وه شوێنه‌که‌ی خومان و هه‌رکه‌سه له‌به‌ر خۆیه‌وه فکرێکی ئه‌کرده‌وه، بڵێی ئه‌مه دوایین شه‌وی ژیانمان بێت؟ ئێمه زۆر و که‌م ئاگاداری چاره‌نووسی گوردانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی "رزگاری" بووین و ئه‌مانزانی له نزیک پردی زه‌ڵم له‌به‌ین چوون، به‌چاوی خوشمان ته‌فر وتوونا بوونی لیوای به‌ڵخه‌مان بینی که پاسداره‌کان له پشت ئاوایی "عه‌نه‌به"وه هه‌موویان کوشتن، بۆیه نه‌ده‌کرا چاره‌نووسی ئێمه‌ش له هی ئه‌وان باشتر بێته به‌رچاو.......
ئه‌و شه‌وه‌ش وه‌ک شه‌وه‌کانی پیشوو به‌ڵام به نگه‌رانێیکی زیاتره‌وه له دۆڵی تاوێره ماینه‌وه، به‌یانی ئاگادار کراین که ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌ی که ناردرابوون کارێک به‌سه‌ر ئه‌سیره‌کان دا بێنن به دیله‌کانه‌وه خویان ته‌حویلی هێزه‌کانی ریژیم داوه‌ته‌وه! تایستا بۆ خۆخه‌ڵه‌تاندنیش بێ ئه‌مانوت ره‌نگه ئه‌م پێشمه‌رگانه که تائیسته خۆیان ته‌حویلی ریژیم داوه (زیاتر له بیست که‌س) ره‌نگه حازر نه‌بووبن هه‌موو زانیارییک له‌سه‌ر وه‌زعی شپڕێوی ئێمه بده‌ن به ریژیم، به‌ڵام مناڵانه بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م چاوه‌روانییه‌شمان له سه‌ربازه دوێنێ دیله ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستکراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێ و بێگومان هه‌رچتێکیان ئه‌زانی به زیادیشه‌وه بۆ کاربه‌سه‌تانی دژمنیان باسکردووه.
له‌ناو ئه‌م 500-600 که‌سه له‌داو که‌وتووه گیرخواردووه دا ژماره‌یه‌کیش ژن و مناڵ هه‌بوون که ببوونه مایه‌ی نیگه‌رانی زیاترمان، نیشتمان و کوێسان بچووکترین که‌سی ناویان و ته‌نیا ته‌مه‌نیان چوار مانگ بوو، باوکی ئه‌م دوو کۆرپه ساوایه، حه‌سه‌ن و نه‌جمه‌ی مه‌نبه‌ری هه‌ردووکیان فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رده‌م بۆ شه‌ڕ و شکاندنی هێرش یان که‌مینی ئێحتماڵی دژمن دانرابوون و ده‌گمه‌ن په‌رده‌چی هه‌واڵپرسینی ژن و مناڵه‌کانیان هه‌بوو! دایکیشیان له‌یه‌که‌م رۆژی ئه‌م هێرشه‌وه ئه‌م رۆڵانه‌ی وه‌ک به‌چوه‌پشیله به‌ده‌مه‌وه گرتبوو، تاوێک له‌هه‌ڵه‌بجه به‌ر بۆمباران که‌وتبوون، تاوێک به‌ناو هێزه‌کانی ریژیمدا به‌ره‌و دۆڵ و شاخه‌کان هه‌ڵاتبوون و دوو رۆژیش بوو گه‌رابوونه‌وه لای ئێمه و چاوه‌ڕوان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م کاروانه پێشمه‌رگه‌یه دا به‌چوه‌کانیان له مه‌رگ و له‌نێو چوون رزگارکه‌ن. دایکی کوێستان له‌هه‌ڵات هه‌ڵاتی بۆمبارانه‌که دا یه‌کێک له که‌وشه‌کانی لیکه‌وتبوو و به‌ته‌ما بوو ئه‌م رێگا سه‌خڵه‌ته به که‌وشێکه‌وه ببڕی!
یه‌کێکیتری ئه‌م مناڵانه ره‌خشه‌نده بوو ، ره‌خشه‌نده ته‌مه‌نی له خوار ده ساڵه‌وه بوو، هاتبوو یارمه‌تی باوکی بدات که پاییز ، کاتی گه‌ڕانه‌وه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ریژیم له نێوان به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێران- ئێراقدا که‌وتبووه سه‌ر مین و لاقێکی په‌ڕی بوو ، ئه‌وره‌حمان قوربانی باوکی ره‌خشه‌نده له رۆژی یه‌که‌می هێرشه‌که‌وه خوی به شوێنماندا کێش ده‌کرد و له‌کاتی هاتنی پاسداره‌کان بۆ ناو شاری هه‌ڵه‌بجه به چێوشه‌قه له‌گه‌ڵ ره‌خشه‌نده نزیک به پێنج کیلۆمه‌تر هه‌ڵاتن تا خۆیان گه‌یانده ئێمه و له ئه‌سیر بوونی حه‌تمی رزگاریان هات. ئه‌وره‌حمان پێشتر جارێک له‌لایه‌ن ریژیمه‌وه به‌دیل گیرابوو و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌ده‌سیان هه‌ڵاتبوو و به‌برینێکی سه‌خته‌وه خوی گه‌یانده‌وه لامان، بۆیه حازر نه‌بوو جارێکی‌تر بکه‌وێته‌وه ده‌ست ریژیم. جگه له ئه‌وڕه‌حمان پێشمه‌رگه‌یکی تری بێلاقمان به‌ناوی عه‌بدول ته‌نگیسه‌ری هه‌بوو که له‌جه‌ره‌یانی هه‌ڵاتن له هه‌ڵه‌بجه‌دا لێمان ون ببوو و ده‌رکه‌وت دواتر له‌لایه‌ن دژمنه‌وه گیرا و تووشی هه‌زاران چه‌رمه‌سه‌ری هات. هێندێک له‌به‌رپرسان گه‌ره‌کیان بوو ئه‌وڕه‌حمانیش بده‌نه ده‌ست به‌رپرسانی ی. ن. ک به‌ڵام ره‌شاد حوسه‌ینی نه‌یهێشت و ره‌حمان بۆ خوشی وتی یارمه‌تی که‌سم نه‌گه‌ره‌که، هێسرێکم بۆ په‌یدا که‌ن خوم خوم ده‌رباز ده‌که‌م، به‌راستی هه‌رواشی کرد. هێسرێکمان دۆزییه‌وه سوارمان کرد ره‌خشه‌نده‌ی خسته پشتی و تا ئاخرین سه‌عاتی ده‌رباز بوون پیویستی به یارمه‌تی که‌س نه‌بوو.
سه‌رئه‌نجام لای ئێواره هه‌روه‌ک رۆژی پیشوو به هاوکاری حه‌مه‌سیاسی و هاوڕێیانی له سه‌فێکی رێک و پێک دا به‌ره‌و خورماڵ به بناری کێوه‌کان دا که‌وتینه‌ڕی، هێشتا نیوسه‌عات رێگامان نه‌بڕیبوو له‌سه‌ر جاده‌ی ته‌وێڵێ - هه‌ڵه‌بجه تووشی ستوونێکی سپاێ ئێران بووین! یه‌کیه‌تییه‌کان چوونه پێشی سپاکه‌ی ئێران، داوایان لێکردن رێگامان بده‌ن و وتیان ئێمه هێزی یه‌کیه‌تین و ئه‌چین بۆ میری سوور! ئێرانیکانیچ بێ گیر و گرفت رێگایان بۆ کردینه‌وه و به نێوان ستوونه‌که دا تێپه‌ڕین و درێژه‌مان به رێگا دا، نزیکه‌ی سێ سه‌عاتێک روویشتین، به‌ناو ده‌یان دۆڵ و چه‌ندین چۆم دا تێ په‌ڕین و به‌رپرسان هه‌ر هاواریان ئه‌کرد که ئاو نه‌خوه‌نه‌وه ئاوه‌که '' مه‌سموومه'' به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی ماندووی تینووی هێز لێبڕاو که‌ی گوێ له‌م هاوارانه ئه‌گرت! چه‌ندین که‌سم بینین مشتیان پڕ ده‌کرده ئاو‌و و دوای خواردنه‌وه‌ی ئه‌یانوت ئاو چۆن '' مه‌سمووم ئه‌وێ''.
هاوسه‌ره‌که‌ی من یه‌کیک له‌و که‌سانه بوو که به‌هوی بومبارانه‌که‌وه له‌تمه‌ی دیتبوو و له‌و تاریکییه دا چاوی ته‌قریبه‌ن هیچی نه‌ده‌بینی، بۆیه ناچار بووین هه‌موو رێگا ده‌ستی بکێشین و هه‌رچیک کات تێپه‌ڕ ده‌بوو زیاتر به‌ره‌و خراوی ده‌ڕویشت به جۆرێک که دوای بیست وچوار سه‌عات که گه‌ییشتینه عه‌ربه‌ت ئیتر نه‌یده‌توانی هیچ ببینێ.رێگاکه‌مان له چه‌ندین باره‌وه مه‌ترسیدار بوو له‌لایک ده‌کرا هه‌رده‌م سپای ئێران په‌ی به‌م فێله‌مان به‌رێ و ژماره‌ییکی زۆر پاسدار بنێرێته سه‌ر رێگامان ، له‌لاێکیتره‌وه ئه‌م رێگایه ئێمه پێدا ده‌ڕوویشتین تا حه‌فته‌یک پێش، سه‌دان بنکه‌و باره‌گای سپای به‌عسی لی بوو ئه‌کرا پڕ بێت له مین و ته‌قه‌مه‌نی جووراو جوور، له‌لاێکیتریشه‌وه ئه‌م ناوچه چه‌ند رۆژ پێشتر له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه پومبارانی شیمییایی کرا بوو هێشتا بۆنی سه‌مه‌که ده‌هات و به‌هاسانی ده‌کرا گشتمان بخنکین، جگه‌له‌گشت ئه‌مانه‌ش ئێمه هه‌رچێک دوورتر ده‌که‌وتینه‌وه له تاوێره، له به‌ره‌ی ئه‌سڵی شه‌ڕه‌که نزیکتر ئه‌که‌وتینه‌وه و به‌کرده‌وه ئێمه بۆ ناوقورنگه‌ی ئاگره‌که ده‌چویین.
گه‌ییشتینه ناو خورماڵ ، چه‌ندین ماشینی سپای ئێران پڕ له ئه‌سیری ئێراقیمان تووش بوون، یه‌کیه‌تییه‌کان چوونه پێشیان و داوایان لێکردن راوه‌ستن تا ئێمه تێپه‌ڕ ده‌بین! له‌به‌ر تیشکی چرای ماشینه‌کان ده‌یان جه‌نازه‌ی خه‌ڵکی خنکێندراوی خورماڵمان بینی که له‌گه‌ڵ که‌لاکی مه‌ڕ و ماڵات و جڕوجانه‌وه‌ری ئه‌و ناوه تێکه‌ڵ ببوون، ئێمه ناچار به‌سه‌ر ته‌رمه‌کان دا بازمان ده‌دا و ماشینی پاسداره‌کانیش هه‌روا پێپه‌روا به‌سه‌ر ئه‌م جه‌نازه بێخاوه‌نانه دا ره‌د ده‌بوون! دیمه‌نێکی هێنده تاڵ و پڕئازار بوو که ئیستاش تا باسی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێ من ئه‌و ته‌رمه بێکه‌سانه‌ی خورماڵم وه‌بیر دێنه‌وه.له‌ناو خورماڵ دا پردێک هه‌بوو که به‌سه‌ر چۆمی زه‌ڵم دا تێده‌په‌ڕێ و جگه له پرده‌که‌ی سه‌رجاده‌ی هه‌ڵه‌بجه سلێمانی (پردی زه‌ڵم) تاقه‌رێگای ده‌ربازبوونه به‌ره‌و شاره‌زوور، بۆێه ئێمه به‌پێشچاوی ئێرانییه‌کانه‌وه به‌هاوکاری یه‌کیه‌تییه‌کان ده‌رباز بووین و هه‌نگاوێکی گرینگ چووینه پێش ، به‌ڵام ئه‌و ماوه کورته که له خورماڵ دا ماینه‌وه ئاسه‌واری شیمیاییه‌که ده‌رکه‌وت و زوو ده‌رباز نه‌بووینایا دوور نه‌بوو که‌سمان لی بمرێ.
دوای تێپەڕبوون لە خورماڵ کەوتینە ناو کۆمەلێک پایگا و بنکەی چۆڵکراوی دەوڵەتی ئیراق و بە هەزار زەحمەت خومان دەرباز کرد ، ئەم شوێنانە، بەتایبەتی دەور و بەرەکەیان پڕ بوو لە مین بەڵام ئێمە بێ زیان تێپەڕین و شانسەن وەسەریان نەکەوتین، هەروەک پێشتریش باسم کرد هەرچێک زیاتر رێگامان دەبڕی لە بەرەی راستەقینەی شەڕی هەردوو دەوڵەتەکە نزیک ئەبووینەوە و مەترسیمان بۆ خومان زۆرتر ئەکرد بەڵام ئەمە تاقە رێگا بوو ئەگەر بمان ویستبا لەم گەمارۆیە رزگارمان بێت.
لە دۆڵێک دا تووشی پێنج شەش سەربازی ئێرانی بووین و بەلایان دا تێپەڕین، تیمی پێشڕەو قسەیان لەگەل کرد بوون و پێیان وتبوون کە ئێمە هێزی یەکیەتین، بەڵام ئێرانیەکان بە ناباوەڕییەوە سەیریان ئەکردین و یەکێکیشیان بە زمانی خویان بەبیسیم قسەی لەگەڵ بەرپرسانی خویان ئەکرد، دەنگەکەی بە هاسانی دەگەییشتە سەفەکەی ئێمە بەڵام لەبەر ئەوە بە ''رمز'' قسەی دەکرد نەمان دەزانی باسی چی‌یان بۆ دەکات! بەهەرحاڵ بە توندی لەم چەند پاسدارە تێپەڕین و درێژەمان بەڕێگا دا، لەمەو لا بەهاسانی تەقەی هەر دووک لامان دەبیست و هەر چەند خولەک جارێک کۆمەڵێک '' نوور ئەفکەن '' بە ئاسمان دا دەتەقینەوە و ناوچە و رێگاکەمانیان وەک و رۆژ رووناک ئەکردەوە. نازانم لە بەر تیشکی ئەم رووناکاییە بوو یان راپۆرتی چەند پاسدارەکە لە پڕ دەورووبەرمان بوو بە ئاگر و چەندین گولە خومپارە لە چوار دەورمان کەوتنە خوار، زەووییەکە تەڕ و فش بوو و بارانێکی وردیش دەباری ، گولەکان هێندە دەچوونە خوار لە کاتی تەقینەوەیان دا کاریگەرییکی وایان نەدەما دەنا دەکرا چەندین کەسمان لێ بکووژن، سەرئەنجام گولەیک لە نزییکترمانەوە کەوت و چەند پێشمەرگەی هێزی بەیانی بریندار کردن بەڵام برینی کەسیان گران نەبوو و پاش پێچانی برینەکانیان لەگەڵ کاروان کەوتنەوە رێگا و نەبوونە کێشەییکی ئەساسی. هاوکات ئەم تۆپباران و نوورهاویشتنە بوونە هوی ئەوەکە ''پاهەڵگرین '' و زووتر لەوە کە قەرار بوو ریگا مان بڕی و لە بەردەستی تۆپهاوێژەکان دوور کەوتینەوە.
بە دۆڵێکی هەڵەمووتی تاریک و پر لە خرە بەرد دا بۆ لووتکەی شاخێک کەوتینەڕێ ، دەمەو بەیان گەییشتینە سەر ئاسۆ، کەم کەم پێشمەرگەکانی یەکیەتی جگە لە یەک کەسیان ئەوانیتریان لێمان جیا بوونەوە و چوونەوە بۆ لای بەرپرسانی خویان، بەڵام دوو پێشمەرگەکەی حیزبی سوسیالیست هەروا لە پێشمانەوە بوون، لەسەر لووتکەی ئەم شاخە بەرزە رووبەرروی ئێمە، پایگاییکی هیزەکانی ئێران هەبوو کە بەسەرسووڕمانەوە تەواشایان ئەکردین! ئەم ناوچە زیاتر لە سەید سادق نزیکە و سوسیالیستەکان بەهوی حەمەی حاجی مەحموودەوە بەهی خویان ئەزانی ،بۆیە چوون بۆ پایگەکە و پێان وتن کە ئێمە هێزی پارتی و سوسیالیستین و گەرەکمانە بڕوین شانەدەری بگرین، دەبێ هەرچێک زووتر بەرمان خاڵیکەن تا بەتەواوی رووناک نەبووە لەم ملەیە بچینە خوار!!
پێشی پایگاکە مەیدانێکی چەند سەد مەتری پر لە مین بوو، گورج ژمارەییک پێشمەرگەی هێزی شاهۆ کە لەم بارەوە شارەزا بوون دەسیان کرد بە کۆ کردنەوەی مینەکان و رێگایان بۆ کردینەوە تا تێپەڕین. ملەییکی بچکۆلانە و دواتر ئەبووە دۆڵێکیتر و هەتا پشتی سەیسایەق و شانەدەری درێژ دەبووەوە، زوو تێپەڕین و بەراییمان گەییشتە ناو دۆڵەکە کە کانی و ئاوێکی زۆر خوش و گوندێکی وێران کراوی چؤڵو هۆڵ بوو ، ئاومان خواردەوە و دەموچاوێکمان شۆرد، تۆزێک حەساینەوە و پاشان بەرەو شانەدەری و ناو سەنگەری سەربازە ئێراقییەکان کەوتینەڕی، پیویستە بڵێم کە کاربەدەستانی ئێراق لەلایەن بەرپرسانی ئێمەوە ئاگادار کرابوون و ئەیان زانی کە ئێمە بەڕێگاوەین بەڵام لەبەر ئەوە شەڕ لەگەڵ ئێرانییەکان دا بە توندی بەردەوام بوو بۆیان گرینگ نەبوو و هەرکەس لە لای ئێرانەوە هاتبا وەک دژمن لەگەڵی بەرەوڕوو دەبوون.
هەرکە بناری شاخمان بەجێ هێشت و کەوتینە دەشتایی زیاتر لە دە هەلیکۆپتەری ئێراقی هاتنەسەرمان و ژمارەییکی زۆر تانک و نەفەربەریش لە زەمینەوە هاتن و دەورەیان گرتین، ئێمەش بە خولدانی پەڕۆی سپی و دەست تەکان دان هەوڵمان ئەدا حاڵییان کەین کە ''لە خویانین!! هەرجوور بێت تەقەیان لێ نەدەکردین بەڵام کۆپتەرەکان هێندە نزم دەفڕین جاری وا بوو دەترساین وەسەرمان کەون! لە دەشتێکی پڕ لە مینی لە ئاسمان و زەمینەوە دەورەگیراو دا گیر کەوتبووین و عەرەبی دڵ‌پڕ لە قینی ماندووی دەیان ساڵ شەڕمان بۆ حاڵی نەدەکرا! ئێرانیەکانیش لە سەر شاخەوە سەیریان ئەکردین و حەتمەن لە بەر خویانەوە چاوەڕوان بوون شانەدەرییان بۆ بگرین! هەزارجار بووە فارس کڵاوی لەسەر ئێمە ناوە و پاش بەکوشت دان یان کوشتنمان پێمان پێ کەنیون بەڵام ئەم جارەیان پێچەوانە بوو، هەرچەند ئێمە کەسمان حاڵ و حەوسەڵەی پێکەنینی نەما بوو.
هەروا لە گەمارۆی تانک و کۆپتەرەکان دا بردمانیانە ناو سەنگەرەکانی خویان و دوای ئەوە لێمان دڵنیا بوون هێندێکیش ئاو و خواردنیان پێ داین و لەم کاتە دا تۆپبارانێکی سەختی ئێران دەستی پێ کرد و ئێمەش هەر چەند کەسمان لەگەڵ چەند سەربازی ئێراقی خومان خزاندە ''کونەتەیارەیک و خومان لە تۆپەکانی ''دژمنی هاوبەش'' پاراست، حیسابی کەن باری کورد چەندە ناهەموارە، ئەم سەربازانە هی سەدام و ئەو دەوڵەتە بوون کە چه‌ند رۆژ بەر لەم ساتانە کە ئێمە لە گەڵیان بووین شارێکی کوردیان بە بومبای شیمیایی قر کردبوو بەڵام ئێمە پێنجسەد پێشمەرگەی شەڕدیتووی لە دژمن نەترساوی پارچەییکیتری ئەم خاک و خەڵکە لەت کراوە ئیستا ناچار بووین کە لە کونەتەیارە دالەگەڵیان ببینە هاوچارەنووس!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تۆپبارانی ئێرانیه‌کان هه‌روا به توندی به‌رده‌وام بوو و ئێمه‌ش هه‌روا له سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی ده‌وله‌تی به‌عس دا خومان شاردبووه‌وه و چاوه‌روانی فرسه‌تێک بووین تا تۆپبارانه‌که راوه‌ستێت و ده‌رباز بین. حیزب کۆمه‌ڵێک ماشینی هه‌بوون هه‌مووی هێنابوونه ده‌وروبه‌ری سلێمانی به‌ڵام شۆفێره‌کان له‌به‌ر تۆپباران نه‌یان ده‌وێرا له عه‌ربه‌ت به‌م لاوه بێن، لای ئێواره چه‌ندین گه‌ڵابه و کامێۆنی بارهه‌ڵگر گه‌ییشتنه لامان که هه‌موو شۆفێره‌کانیان خه‌ڵکی باشوور و ئوردووگای زه‌ڕایه‌ن بوون، به‌په‌له و بێڕاوه‌ستان هه‌رکه‌سه و خوی له لۆرییک هاویشت و له ژێررێژنه بارانی گوله‌تۆپی سپای ئێران دا به‌ناو هه‌زاران سه‌ربازو چاشی ئێراقی دا رێده‌ربازبوونمان گرته به‌ر و پاش نزیک به چل ده‌قێقه گه‌ییشتینه ناو ئوردووگای زه‌ڕه‌یان.
ئه‌م ئوردووگایه زیاتر له سێسه‌د بنه‌ماڵه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتی تێدا بوون که هه‌ر ده‌سته و تاقمێکیان به‌سه‌رهات و رابوردووی تایبه‌ت به خوی هه‌بوو، که‌سانێکیان سه‌رده‌مێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات بووبوون و ئیستا له‌م ئوردووگایه دا ده‌ژیان و'' بۆ بژیوی خویان'' چه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێراقیان هه‌ڵگرتبوو و کاریان بۆ ئه‌وان ئه‌کرد، ژماره‌ییکیان پێشتر چه‌کداری به‌عس بوون و ئیستا له ماڵی خویان دانشتبوون و چاوڕوانی قه‌زاو قه‌ده‌ر بوون و که‌سانێکیش هه‌بوون له‌ده‌ست ریژیمی ئێران هه‌ڵاتبوون و وه‌ک په‌نابه‌ر له‌م ئوردووگایه دا ده‌ژیان، به‌ڵام هه‌موو پێکه‌وه سازگار و به جوورێک خویان به یارمه‌تیده‌ری بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ئه‌زانی و له رۆژی وه‌ک ئه‌مرۆ دا حازر بوون ته‌نانه‌ت گیانی خوشیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بێنه پیری ئێمه‌وه.
ئێمه که گه‌ییشتینه ناو ئوردووگاکه خه‌ریک بوو هه‌وا به‌ته‌واوی تاریک بکات، شه‌وی نه‌ورۆزیش بوو بۆیه مناڵان له‌سه‌ر بان و له‌به‌ر ماڵه‌کانیان پووش و په‌ڵایان کۆکردبووه‌وه ئاگر که‌نه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئاگادار بوونیان له وه‌زعی ئێمه که‌س له گه‌وره‌کان حه‌وسه‌ڵه‌ی کۆبوونه‌وه له ده‌وری ئاگری نه‌بوو، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌م خه‌ڵکه خزم‌و که‌سی له هه‌ڵه‌بجه هه‌بوون و هێشتا که‌س نه‌یده‌زانی چی به‌سه‌ر خزم و که‌سه‌که‌ی هاتووه؟ ئه‌و رۆژانه هه‌موو رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی دنیا باسی ئه‌م کاره‌ساته‌یان ئه‌کرد و دیمه‌نه ترسێنه‌ره‌کانیان پێشان ئه‌دا به‌ڵام له ئێراقی ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌دام دا ته‌نیا دووکاناڵی عه‌ره‌بی و کوردی به‌غدا ده‌بینران و ئه‌وانیش ته‌نیا'' ره‌ئیسولقاعیدیان'' به‌سواری ئه‌سپ ، له پشتی تۆپ، له‌ناو سه‌نگه‌ر و له‌کاتی ته‌له‌فۆنکردن و..... نیشان ئه‌دا و بچووکترین هه‌واڵی له‌م تاوانه مه‌زنه بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه بۆیه ئه‌م خه‌ڵکه و ئێمه‌ش هیچ سه‌رچاوه‌یکی وامان نه‌بوو تا په‌ی به‌قووڵایی ئه‌م جینایه‌ته گه‌وره‌یه به‌رین، رادیوی تاران هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه قه‌ت هه‌واڵه‌کان وه‌ک خویان له مێدیای کۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاو نه‌ده‌کرانه‌وه نه‌ده‌بوو هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانگوت به راست بزانرێن که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان راست وابوو و بگره زۆر زیاتریش.
به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا دابه‌ش بووین و پاش نان و چاخواردن له‌به‌ر ماندوویی خه‌وتین، به‌یانی هاوسه‌ره‌که‌ی من و ژماره‌ییکیتری برینداری شیمیاییه‌که به‌ڕێ کران بۆ سلێمانی و خوشمان له مزگه‌وتی ئوردووگاکه دا کۆبووینه‌وه و دوکتور قاسملوو بۆ خوی به پیرمانه‌وه هاتبوو و له‌مزگه‌وت قسه‌ی بۆمان کرد، سه‌ره‌تا خوشحاڵی خوی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که ئێمه ده‌رباز بووین و پاشان وتی ئه‌وه نیشانه‌ی وره‌ی به‌رز و ژیری فه‌رمانده و ئیمانی قووڵی رۆڵه‌ی دیموکراته که له‌م گێژاوه پڕ مه‌ترسییه دا به که‌مترین زیان ئێوه ده‌رباز بوون، ده‌نا لایه‌نی دیکه‌ش له‌وێ بوون و نه‌یان توانی ده‌رباز ببن، (مه‌به‌ستی گوردانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه بوو که به‌داخه‌وه تێدا چوون) پاشان درێژه‌ی دا و له‌سه‌ر گرینگی نه‌زم و دیسیپلین و شتی له‌م بابه‌ته و بچووکترین ئیشاره‌ی به کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌کرد! له‌مکاته دا پێشمه‌رگه‌ییکی سه‌قز به ناوی عوسمان که‌سنه‌زانی کاغه‌زێکی له باخه‌ڵی ده‌رهێنا و وتی کاک دوکتور جه‌ماعه‌تێک له حیزب جودا بوونه‌ته‌وه بۆ باسی ناکه‌ی، له ناو مزگه‌وته‌که دا بوو به هه‌را و هه‌رکه‌سه شتێکی ده‌وت، من ئاگاداری بوونی کێشه‌ییکی قووڵ له حیزب دا بووم به‌ڵام بچووکترین ئاگاداریم له‌سه‌ر جیا بوونه‌وه نه‌بوو، ده‌رکه‌وت به‌شێک له په‌شێوی ناره‌حتی دوکتر قاسملووش که هه‌وڵی ئه‌دا له‌ئێمه‌ێ بشارێته‌وه هی ئه‌م وه‌زعه‌یه، دوکتور وتی بڵیندگۆی مزگه‌وته‌که‌یان کرده‌وه و ئیستا خه‌ڵکیش له‌ده‌ره‌وه قسه‌کانیان ده‌بیست، وتی به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کانی ئێمه سه‌ریان نه‌گرت و که‌سانێک رووشتن و رێگای دژمنایه‌تی حیزبی دیموکراتیان گرته به‌ر، به‌ڵام له‌یره هه‌موو ئێوه و خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه حیزب رێگای خوی درێژه ده‌دا و چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ش له هی تاقمی حه‌وتکه‌سی باشتر نابێ، چوونکه ...........له‌م باره‌وه وتارێکی درێژی دا و لایه‌نی به‌رامبه‌ری که دواتر ده‌رکه‌وت زیاتر له پێنجسه‌د کادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوون به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م دا و به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که له‌به‌کار هێنانی ناوی حیزبی دیموکرات خویان بپارێزن ده‌نا حیزب ناچاره وه‌ک خیانه‌تکار له‌گه‌ڵیان بجووڵێته‌وه، به‌مجووره هاتنی ئێمه‌و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هێشتا له داودامانی زیاتر له سه‌د که‌سمان و زۆرشتی دیکه که‌وتنه ژێر سێبه‌ری له‌تبوونێکی شووم ، که له کۆبوونه‌وه‌که هاتینه‌ده‌ر جه‌وێکی قورس و دژمنانه به‌سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ردووک لادا حاکم بوو وهه‌رده‌م مه‌ترسی شه‌ڕ و لێک هه‌ڵپرژانی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
ئێمه که دژی لیسته‌ی فیکس و خوازیاری گرتنی کۆنگره‌یکی نائاسایی بووین، ئاوتۆماتیک که‌وتینه لای موخالێفان و به‌رتانه و توانجی هاوده‌نگانی دوکتور قاسملوو و مه‌جالی له‌ناوه‌راست دا مانه‌وه‌ییک نه‌ما، ئه‌و به‌یانییه‌ی که جیابوونه‌وه‌که‌ی راگه‌یاندبوو ده‌ست به‌ده‌ست ده‌گه‌ڕا به‌ڵام هێشتا من نه‌م دیتبوو، دواتر په‌یدام کرد ، پێشه‌کییک و ده‌خاڵ که هه‌موویان له رسته‌ییک دا کۆ که‌یته‌وه ئه‌بێته ئه‌وه که دوکتور قاسملوو دوکتور سه‌عید له حیزب دا هه‌موو بنچینه و پره‌نسیپه دیموکراتیه‌کانیان ژێرپێ ناوه و وه‌ک فراکسیۆنێک کارده‌که‌ن نه‌ک وه‌ک حیزبێکی دیموکرات، بۆیه ئێمه ئه‌وان له حیزب دا'' ته‌رد'' ده‌که‌ین و به‌م خاڵانه حیزب دێنینه‌وه سه‌ر رێبازی راسته‌قینه‌ی!
نیوه‌ڕۆ رادیوی حیزب به‌یانییه‌یکی کۆمیسۆینی سیاسی- نیزامی بڵاو کرده‌وه که 15 که‌سی ئیمزاکه‌ری ئه‌م به‌یان نامه‌یی ''له‌حیزب'' وه‌ده‌ر نان و ناوی تاقمی'' لاده‌ری جاش ماوجاهێدی'' له‌سه‌رنان. به‌م جووره ئه‌گه‌ر 15 که‌سی رێبه‌رایه‌تی به هێنانی وشه‌ی ''ته‌ردی فراکسینی شه‌ره‌فکه‌ندی-قاسملوو'' هه‌نگاوی یه‌که‌می دژمنایه‌تییان هه‌ڵگرت باڵه‌که‌ی دیکه به‌م راگه‌یندراوه دژمنایه‌تییه‌که‌ی ته‌واو کرد و که‌سانێک که تا دوێنی هاوسه‌نگه‌ر و هاوکاری یه‌ک بوون بوونه دژمنی براکوشته‌ی یه‌ک و شه‌ڕێکی نوێ به شه‌ڕه‌کانی حیزبی دیموکرات زیاد بوو چوونکه ئه‌وکات شه‌ڕی ریژمی ئێران و شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و شه‌ڕه جنێوی موجاهێدینیش له‌گه‌رمه‌ی خویان دا بوون و ئه‌م شه‌ڕه تازه‌شی هاته‌سه‌ر ، هه‌موانیش رێبه‌رانی ئێمه به‌تایبه‌تی د قاسملوو به کارزان و تێژبین و سه‌رله هه‌موو شتێک ده‌رچوو باس ده‌که‌ن؟!
له‌م کاره‌ساته دا زیاتر له 5000 هه‌زار خه‌ڵکی بێ‌تاوان و سیڤیلی شاره‌زوور کوژران و به هه‌زارانی دیکه‌ش بریندار بوون، شاری هه‌ڵه‌بجه و شارۆچکه‌کانی خورماڵ و سیروان و ده‌یان گوندی دیکه کاول و چۆڵ کران، گوردانی ناوداری شوان، هیزی پێشمره‌رگه‌ی ناوچه‌ی سنه‌ی کۆمه‌ڵه، ته‌فر و توونا بوو. کۆماری ئیسلامی به‌یکێک له ئاواته له مێژینه‌کانی گه‌ییشت و ده‌یان که‌س له سپای رزگاری سه‌ربه شێخه‌کانی هه‌ورامان له‌به‌ین چوون و نزیک به سه‌د که‌سی حیزبی دیموکراتیش خویان ته‌حویلی ریژیم دایه‌وه که له ناویان دا ئه‌ندامی کومیته‌ی شاره‌ستان و فه‌رمانده‌ی لکیش هه‌بوو، ئه‌مه جگه له‌و سه‌دان بنه‌مالانه‌ی ده‌رتفێ و نه‌وسوود و ته‌خته‌یجام که هه‌روا به زه‌لیلی که‌تنه ده‌ستی ریژیم و ژمارییکیان دواتر ئیعدام کران و ژماره‌ییکیش به‌ساڵان زیندانی پڕ له ئازاریان کێشا.