له‌په‌راوێزی خنکانی هه‌ڵه‌بجه دا
میژووی ئێمه پێش هه‌ڵه‌بجه‌ش پڕه له کاره‌سات و جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد لیپاولیپه له زام و برین، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه ئازارێکی تایبه‌ت، کاره‌ساتێکی نوێ و رووداوێکی که‌م وێنه بوو. بۆ یه‌که‌مجار له میژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌وڵه‌تێک خه‌ڵکی ئاسایی ناو سنووره ره‌سمییه‌کانی خوێ خسته به‌ر چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی شیمیایی و به هه‌زاران که‌سی لێ کوشتن و شاره‌که‌ی لێکردن به وێرانه، کاره‌ساته‌که له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیونه‌کانی جیهانه‌وه پێشان درا و دنیا ئه‌م تاوانه ترسناکه‌ی به‌چاوی خوی بینی، هه‌رچه‌ند که ئه‌م تاوانه‌ش نه‌بووه هۆی ئه‌وه تا خه‌ڵکی دنیا و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ببنه هاوپشت و یارمه‌تیده‌ری بزاڤی ره‌وای کورد به‌ڵام دواتر که سه‌دام حوسه‌ین گڵۆڵه‌ی که‌وته لێژی هه‌ڵه‌بجه بووبه ته‌نافی گه‌رده‌نی و سه‌ره‌نجام ملی شکاند.
له‌ماوه‌ی ئه‌م نۆزده‌ساڵه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تاڵ و مرۆڤ هه‌ژێنه دا تێپه‌ڕیوه، شتی زۆر له روانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌که‌ی وتراون، نووسراون یان وه‌ک فیلم و دایکۆمێنت پێشاندراون، به‌ڵام دیسانیش زۆر شت له په‌راوێز دا ماون و زۆر به‌که‌می باسکراون. من وه‌ک یه‌کێک له‌وانه‌ی که له نزیکه‌وه شاهێدی ئه‌م رووداوه و قووڵایی و به‌رینی ئێش و ئازاره‌کانی بووم هه‌وڵ ئه‌ده‌م به پێ توانا بیرماگه‌کانی خوم بێنمه سه‌ر کاغه‌ز و ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه دا دیومه ئه‌گێڕمه‌وه تا به‌ڵکوو به‌شی خوم خزمه‌تێکم به‌و خه‌ڵکه ئازار دیتووه کردبێت و نه‌م هێشتبێت به‌سه‌رهاته‌کانیان پشتگوێ بکه‌ون و له‌بیر بچنه‌وه.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ باسی که‌م زیاتر نه‌قش و رۆڵی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان له پێکهاتنی ئه‌م وه‌زعه دا و به‌سه‌رهاتی زیاتر له هه‌زارپینجسه‌د پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌م رووداوه‌دایه که زیاتر له سه‌دکه‌سیان کوژران و به سه‌دانیان ناچار بوون خویان راده‌ستی ریژیمی ئێران که‌نه‌وه.
نه‌وسوود، شۆشمێ، ته‌خته‌ی جام، قه‌ڵاگا و قه‌ڵاسمۆکه له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ره‌تفێ، هاوار و هه‌واره‌کۆن له به‌شی باشوور بنکه‌و باره‌گای پێسمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتیان لێ بوو . جگه له ئێمه مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیش بنکه‌یان له ئاوایی هه‌واره‌کۆن دا بوو، له دیوی ته‌وێڵێش بنکه‌ییکی ئێمه له هانه‌گه‌رمڵه و بنکه‌ییکی کۆمه‌ڵه‌ش له بیاره بوو. سپای رزگاریش (کۆمه‌ڵێک چه‌کداری سه‌ربه شێخه‌کانی بیاره) بنکه‌ی ئه‌سڵییان له‌وێ بوو. ئه‌مناوچه‌یه به‌سه‌دان پادگان و بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌ردووک داگیرکه‌ری کوردستان ده‌وره‌ی گیرابوو و هه‌ر رۆژه و یه‌کێکیان تۆپبارانی ئه‌کرد، کۆماری ئیسلامی چه‌ندین جار هێرشی کردبووه سه‌ر ئه‌م جێگایانه و ته‌نانه‌ت هێندێکجار به‌شی زۆری جێگا حه‌ساسه‌کانی له‌چنگ پێسمه‌رگه ده‌رهێنا بوو به‌ڵام دواتر تێکشکا بوو ده‌یان کوژراو‌و و برینداری لێ به‌جێ مابوو و ناهومێد گه‌ڕابووه‌وه شوێنه‌کانی پیشووی.
سه‌ره‌ڕای بوونی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو دوژمنه له‌بناگوێ ئێمه دا.، نێوانی ئێمه و هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی زۆر دۆستانه و شیاوی زرووفی ئه‌وکاتی بزووتنه‌وه‌که‌مان بوو، به ئاشکرا هاتوو چووی یه‌کترمان ئه‌کرد و ته‌نانه‌ت له‌بۆنه تایبه‌تیه‌کانیش دا نوێنه‌ری هه‌ردوولامان ده‌چوون و په‌یامی پیرۆزبایی یان سه‌ره‌خوشییان ده‌خوێنده‌وه، له جموجووڵی هێزه‌کانی دژمن یه‌کترمان ئاگادار ئه‌کرد و جاری واشبوو که ئێمه که‌سی یه‌کیه‌تیمان به‌ناوی که‌سی خومان له‌سه‌یته‌ره‌ی ئێراق ره‌د ده‌کرد و ده‌مان گه‌یانده شوێنی مه‌به‌ست. هه‌رچه‌ند له ناوه‌وه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوان ئێمه و کۆمه‌ڵه دا له گۆڕی دا بوو به‌ڵام له‌م ناوچه‌یه کارمان به‌یه‌ک نه‌مابوو و ئه‌گه‌ر له رێگاش دا تووشی یه‌ک ده‌بووین خومان لا ئه‌دا و هه‌رکه‌سه رێگای خوی ئه‌گرت و ئه‌چوو!
چه‌ند مانگ پێش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه جگه‌له هێزی شاهۆی حیزبی دیموکرات که داییمه‌ن له‌و ناوچه‌یه دا بوو مه‌لبه‌ندی یه‌ک و هیزی زاگرۆس له ده‌ره‌تفێ و مه‌ڵبه‌ندی دوو و هیزی دووی رێبه‌ندان و هیزی به‌یانیش له هانه‌گه‌رمڵه نشته‌جێ کرابوون و به‌قسه خه‌ریکی حه‌سانه‌وه بوون،سه‌رجه‌می پێشمه‌رگه‌ی حیزب له‌م ناوه ئه‌گه‌ییشته حه‌وسه‌ت700 که‌س، جگه له پێشمه‌رگه، ژن و مناڵ و پیاوی پیریش ژماره‌یان ئه‌گه‌ییشته حه‌وسه‌د که‌س، خواردن و ئیمکاناتی ئه‌م جه‌معه له شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌هات و له‌ناو پایگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بوو پاشان رێگای سه‌عاتێک به کۆڵی هێستر و که‌ر ده‌گه‌ییشته بنکه‌کانی ئێمه...
هه‌رچه‌ند زۆر جار هاتووچووی پاسدار و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی ئێران بۆ بنکه‌کانی یه‌کیه‌تی ئه‌بووه هۆی نگه‌رانی و ناڕازی بوونی ئێمه به‌ڵام چه‌ندکه‌س له به‌رپرسانی ی.ن.ک. ئێمه‌یان له هه‌موو جمووجووڵێکی ده‌وڵه‌تی ئێران ئاگادار ئه‌کرد و له‌به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌ی ئێمه‌ش دا بۆ هاتووچووی ئێرانیه‌کان بۆ بنکه‌ی ئه‌وان به‌پێکه‌نینه‌وه ئه‌یانوت که ده‌ستتان بۆ به‌رن ده‌ستیان ئه‌بڕین! به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئێمه و سپای ئێراق له چوارچێوه‌ی هاتووچووکردنی ئێمه به‌ناو ''سه‌یته‌ره‌که‌ی'' ئه‌واندا تێنه‌ده‌پڕی و قه‌ت سه‌ربازێکی عێراق نه‌هاته نزیک بنکه‌ییکی ئێمه و هیچ پێشمه‌رگه و به‌رپرسێکی ئێمه‌ش هاتووچووی سه‌نگه‌ر و بنکه‌کانی ئه‌وانی نه‌ده‌کرد.
دووحه‌فته پێش هێرشی ئێران بۆ سه‌ر شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه دوو به‌رپرسی یه‌کیه‌تی هاتنه لای ئێمه و به‌رپرسانی ئێمه‌یان ئاگادار کرد که ریژیمی ئێران به‌نیازه هێرشێکی به‌رین بکاته سه‌ر هه‌موو پارێزگه‌ی سلێمانی و نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق به‌ڵکوو دوورنیه سلێمانیش بگرن و یه‌کیه‌تی، پارتی و حه‌ره‌که ئیسلامیش هاوکاری ده‌که‌ن و قه‌راره دوای ئازادبوونی، ناوچه‌که بده‌نه ده‌ست هێزه کوردیه‌کان! بۆیه پێشنیارتان پێده‌که‌ین که هێزه‌که‌تان یان هیچ نه‌بێ ژن و مناڵه‌که‌تان له‌مناوه دوور خه‌نه‌وه با تووشی له‌گه‌مارۆ که‌وتن و گیر و گرفتی خراپ نه‌بن! ئێمه پێمان وانه‌بوو له‌ده‌سڵاتی سپای ئێران دا هه‌بێ '' شنروێ''، ''سوونێ'' و ''باڵامبۆ'' که هه‌رکامه‌یان هه‌زاران سه‌رباز و سه‌نگه‌ری بتۆنی و کاناڵ و جێگای سه‌ختی لێ هه‌ڵکه‌نرابوو ده‌ربێنێ، چوونکه پێشتریش ده‌یانجار هێرشیان کردبوو و تێکشکابوون، به‌ڵام ئه‌مجاره دۆستانی یه‌کیه‌تی زۆر به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌یان ئه‌کرد و زۆریش دڵخوش بوون که حه‌تمه‌ن ناوچه‌ییکی به‌رین ''ئازاد '' ئه‌بێت و ئه‌وان ئه‌بنه حاکمی ( ساڵێک دواتر هه‌رکه ئه‌مقسانه‌م بیر ئه‌هاتنه‌وه قسه‌ییکی خوشی ک- فه‌تاح کاویانم وه‌بیر ئه‌هاته‌وه و له‌به‌ر خومه‌وه به‌وپه‌ڕی دڵبریندارییه‌وه نه‌م ئه‌توانی پێشی پێکه‌نینی خوم بگرم) به‌هه‌رحاڵ ئێمه به‌قسه‌ی دۆستانمان نه‌کرد، ژن و مناڵ و پیر و په‌ککه‌وته له‌وێ مانه‌وه و رۆژی ده‌ستپێکرانی شه‌ڕیش تازه کار له‌کار ترازابوو، نه‌ک ده‌ربازکردنی ئه‌و گشت خه‌ڵکه بێدیفاعه، به‌ڵکوو رزگاربوونی خوشمان که‌وته مه‌ترسییه‌وه و خه‌ریک بوو هه‌موو له‌به‌ین بچین و گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی میژوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌سه‌ر ئێمه تۆمار بکرێ.
سێ رۆژ پێش ده‌ستپێکرانی هێرشی ئێران جارێکی‌تر به‌رپرسێکی ی.ن.ک. هاته بنکه‌ی کومیته‌که‌ی ئێمه (کومیته‌ی کرماشان) و به‌وردی باسی هێرشی ریژیمی کرد و وتی زیاتر له بیست هه‌زار که‌سی هێناوه‌ته پاوه و مه‌ریوانیش پڕه، دڵنیابن هێرشه‌که جددییه! . من نازانم به‌رپرسانی ئێمه چۆن ئه‌م وه‌زعه‌یان بۆ ده‌فته‌ری سیاسی و شه‌خسی د. قاسملوو باسکردووه و ناشزانم که رێنوێنی و بڕیاری ئه‌وان چیبووه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئێمه هه‌روا له جیگای خۆمان دا ماینه‌وه ئه‌و ئێواره‌یه که به‌یانییه‌که‌ی هێرشه‌که ده‌ستی پێ‌کرد که‌م که‌م ژماره‌ییک ژن و مناڵ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێ کران، به‌ڵام تازه دێرببوو و به‌یانی سه‌عات چوار شه‌ڕ له هه‌رچوارلاوه ده‌ستی پێ‌کرد و ناوچه بوو به یه‌ک پارچه ئاور.
هه‌روه‌ک پێشبینی ئه‌کرا یه‌که‌م هێرش له لای ئێمه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد وله‌هه‌موو لاییکه‌وه هیرشکه‌ران که‌وتنه داووکه‌مینی پێشمه‌رگه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌ستی پێ‌کرد. .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه شنروێ به‌سه‌ر گشت ناوچه‌که دا زاڵ بوو هه‌زاران سه‌ربازی عێراقیشی لێ بوو به‌ڵام نه ته‌قه‌ی لێ ده‌کرا و نه که‌س هێرشی بۆ ده‌کرد، بۆ ئێمه که هێشتا هه‌موو وه‌زعی شه‌ڕه‌که‌مان نه‌هاتبووه ده‌ست جێگای سه‌رسووڕمان بوو که بۆ ئه‌م سه‌نگه‌ره گرنگه‌ی ده‌وڵتی سه‌دام بێده‌نگه یان بۆ ئێرانیه‌کان تۆپێک به‌ره‌و ئه‌وێ ناوێژن؟
له شه‌ڕی نێوان ئێمه و ریژیم دا ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی ریژیم کوژران و ژماره‌یک چه‌ک و چۆڵیش که‌وته ده‌ست ئێمه و دژمن به‌ته‌واوی له‌به‌ره‌ی لای ئێمه دا تێکشکا، یه‌کێک له کوژراوه‌کانیان کۆنه پێشمه‌رگه‌یکی خومان بوو به ناوی ئه‌سعه‌د وه‌ڵه‌د به‌گی که ساڵانێک پێشمه‌رگایه‌تی کرد بوو و نزیک به ده‌که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌شی له ریزی پێشمه‌رگه دا کوژرا بوون که ئه‌مه خوێ حیکایه‌ت له تراژێدیایکی تاڵی میژووی کورد ده‌کات، دوو پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ش به ناوی عه‌یزه‌ت و عوسمان گیانیان له‌ده‌ست دا، کاک عه‌یزه‌ت که به عه‌یزه‌ته کوێر ده‌ناسرا یه‌کێک له کۆنترین و ئازاترین پێشمه‌رگه‌کانمان بوو و له‌قسه‌خوشی رووحسووکی دا وێنه‌ی که‌م بوو.
ریژیم پاش تێکشکان له‌م به‌ره‌یه دا بنکه‌کانی ئێمه‌ی به خه‌ستی دایه به‌ر تۆپ و خومپاره که له ئاکامدا کاسپکارێک به ناوی مه‌حموود گه‌لێنی به‌رکه‌وت و گیانی له‌ده‌ست دا. شه‌ڕ له به‌رزاییه‌کانی تر و له ده‌ور و به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌توندی به‌رده‌وام بوو، بۆیه بڕیاری چۆڵکردنی بنکه‌کانی ئێمه دراو به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه پاشه‌کشێمان کرد،هێشتا به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه له‌هانه‌گه‌رمه‌ڵه بوون ژن و مناڵه‌کانیش له هه‌ڵه‌بجه سه‌رگه‌ردان چاوه‌ڕوانی قه‌زا و قه‌ده‌ر بوون، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه دا هه‌وڵیان دا بوو به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵبێن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه پردی زه‌ڵم (تاقه رێگای ده‌رباز بوون له ئاوی زه‌ڵم و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان) به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه تۆپباران ئه‌کرا، خه‌ڵکی ناچار بوون بگه‌ڕێنه‌وه و سه‌رگه‌ردان و ناهومێد له هه‌ڵه‌بجه خویان حه‌شار بده‌ن و چاوه‌ڕێ چاره‌سنووسی نادیار بن، من خوم له‌م کاته دا له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه دا بووم و به‌چاوی خوم ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌ی خه‌ڵکم ئه‌بینی و سپای ئێرانیش بێ بسانه‌وه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی تۆپباران ئه‌کرد و له‌م سێ رۆژه دا سه‌دان که‌سی بیدیفاع کوژرن یان به توندی بریندار بوون.
ئێواره‌ی رۆژی سێهه‌م هیزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی و پاسداری ئێران پێکه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له هه‌رچوار ده‌وری شار شه‌ڕی ئه‌م هێزانه و تانکه‌کانی سپای سه‌دام به‌چاو ئه‌بینرا، ئیستا بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئێراقیش ده‌رکه‌وتبوو که هه‌موو شوێنه گرنگ و ستراتێأییه‌کان وه‌ک سوونێ، شنێروێ و ... له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئێراقییه‌وه فرۆشراوه به ئێران و تازه کار له‌کار ترازاوه، بۆیه هه‌مووکه‌س چاوه‌ڕوانی جۆرێکی دیکه‌ی تۆڵ سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌دامی ده‌کرد . ره‌نگه که‌س بیری بۆ لای بۆمبارانی شیمیایی نه‌چووبێ به‌ڵام مناڵه‌کانیش ئه‌یان زانی سه‌دام ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانیشێ! ده‌مه‌و ئێواره‌ییکی دره‌نگ بوو، به‌شی زۆری هێزه‌که‌ی ئێمه له ئاوایی عه‌نه‌ب دا کۆ ببوینه‌وه، له هه‌رچوار لاوه پاسدار و هێزه‌کانی ی.ن.ک و پارتی و هه‌ره‌که ئیسلامی به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه بوون، ئێمه به بیسیم له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری سیاسی له‌په‌یوه‌ندی دا بووین و به‌رپرسان خه‌ریکی دیتنه‌وه‌ی ریگاییکی ده‌رباز بوون بوون.
ئیستا به‌ته‌واوی تێگه‌ییشتبوین که له‌گه‌مارۆیه‌کی دژوار داین و رزگاربوونمان کارێکی هاسان نییه، به بیسیم له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی هانه‌گه‌رمڵه قسه‌مان کرد و داوامان لێکردن که به‌ره‌و پشتی عه‌نه‌ب بێن تا له‌وێ یه‌ک بگرین و پێکه‌وه به‌ره‌و دۆڵێکی ئه‌ولاتر بڕوین و بزانین دواتر چیبکه‌ین.پاش سه‌عاتێک ئه‌وانیش هاتن، جگه له‌وان سه‌دکه‌سێکی پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوانی کۆمه‌ڵه‌ش به‌دوای ئه‌وانه‌وه بوون و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی رزگاری و چه‌ند سه‌دکه‌سێکی سپای ئێراقیش که به لیوای به‌ڵخه ده‌ناسران به‌دوای ئه‌وانه‌وه بوون، ئێمه جه‌ماعه‌ته‌که‌ی خومان هێناو پێکه‌وه به‌ره‌و ئاوایی وێرانکراوی تاوێره که که‌متر له سێ کم له هه‌ڵه‌بجه‌وه دوور بوو چووین و له‌وێ ماینه‌وه تا بزانین به‌یانی چی روو ئه‌دات!.....
سپای ئێران به‌ره‌و سه‌ید سادق و شانه‌ده‌ری له حاڵی پێشڕه‌وی دابوون و رادیۆ تاران مزگێنی گیرانی سلێمانی به بیسه‌رانی ئه‌دا؛ نێوان هه‌ڵه‌بجه و به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ زیاتر له سی (30) کیلۆمه‌تر ده‌بوو، واتا ئێمه و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه زیاتر له سی کیلۆمه‌تر له پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ له گه‌مارۆدا و سه‌رگه‌ردان سه‌عاتمان بۆ رووداوی چاوه‌ڕوانکراو ئه‌ژماردن. ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک بیانویستبا ئه‌یانتوانی پێشی خه‌ڵک به‌رده‌ن و لانیکه‌م له‌شار چووبانایه ده‌ره‌وه تا ئه‌گه‌ر شار بۆمبارانیش کرا خه‌ڵک نه‌کوژرێ؛ به‌ڵام ئه‌وان له‌لایه‌ک فریوی فروفیشاڵی ته‌بلیغاتی ئێرانیان خوارد و له‌لایکیتره‌وه دڵڕه‌شی سه‌دام و به‌عسیان به‌که‌م گرت، تا ئه‌و به‌ڵایه به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیرواندا هات.
"تاوێره" گوندێکی وێرانکراوی ده‌ستی به‌عس بوو، تاقه ئاسه‌واری ئه‌وه‌ی که ئه‌مه رۆژێک ئاوه‌دانییه‌ک بووه، بڕێک وشکه‌که‌ڵه‌ک و جۆگه‌له‌یه‌ک ئاو و بڕیک شه‌خه‌ڵ و چه‌ند داره بی بوون. دۆڵێکی بچکۆلانه که لای خوارییه‌که‌ی ئه‌بووه ئاوایی عه‌نه‌ب و پشته‌وه‌که‌ی ئه‌بووه که‌لی هه‌یشوور که چه‌پ و راستی ئه‌م که‌له‌ش ئه‌بووه به‌رزاییه‌کانی سوونێ و شنروێ که جه‌ند رۆژ بوو که‌وتبوونه ده‌ست سپای ئێران و به‌هۆی گرنگییان له باری سه‌ربازییه‌وه، ببوونه هوی هه‌ره‌سهێنانی سپای ئیراق و زاڵبوونی هێزی ئێران. ئیستا پاش گیرانی هه‌ڵه‌بجه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوچه‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌م دۆڵه بچووکه‌دا له‌گه‌مارۆی ده‌یان هه‌زار پاسدار و سه‌ربازی ئێرانی‌دا بووین. ژماره‌مان ژووره‌وه‌ی 500 پێنجسه‌د که‌س ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه که چه‌ندین رۆژ بوو له‌حاڵی شه‌ڕ و ئاماده باش‌دا بووین، به‌ته‌واوی ماندوو و له‌وه‌ش خراپتر بێ‌ئیمکانات بووین.
نزیک به هه‌زار سه‌ربازی ئێراقی سه‌ریان لێشێوابوو، هاتبوون له پایگایه‌کی چۆڵکراوی خویان له نزیک ئێمه و له پشته‌وه‌ی ئاوایی عه‌نه‌ب، سه‌نگه‌ریان گرتبوو. ئه‌م هێزانه نه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئێمه‌وه هه‌بوو و نه ده‌شیانزانی ئێمه له‌و دۆڵه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی جێگاکه‌ی ئێمه‌وه نیگابانه‌کانمان ئه‌وانیان ئه‌بینی. لای ئێواره سپای ئێران هێرشی کرده‌سه‌ریان و پاش شه‌ڕێکی زۆر سه‌خت زۆربه‌یانی کوشت و به‌م شێوه‌یه کۆتایی به دوا سه‌ربازی ئێراق له‌م ناوه‌هات.
ئێمه‌ش هه‌رسات چاوه‌ڕوان بووین هێزێکی فراوانی ئێران بێنه سه‌رمان، بۆیه به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه خۆمان بۆ ئه‌و سه‌عاته ئاماده کردبوو. به‌ته‌واوی له‌بیرم نه‌ماوه ئه‌و رۆژه بوو یان رۆژی دوایی دیده‌بانه‌کان هاواریان کرد هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و کێوه‌کان به‌ڕێگه‌وه‌ن، ژماره‌یه‌کی زۆرترمان چووینه سه‌ر به‌رزاییه‌کان و دیتمان به هه‌زاران که‌س به‌دۆڵه‌که‌ی ئه‌ودیوی ئێمه‌دا به‌ره‌و که‌لی هه‌یشوور به‌ڕێوه‌ن و هه‌ر تاوناتاوێکێش ژماره‌یه‌کیان لێده‌که‌ون و که‌سانی تر به پاڵه‌په‌ستۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ڵیان سێننه‌وه، ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌ش دووکه‌ڵێکی سپی لێنیشتووه که عاده‌ته‌ن نیشانه‌ی بۆمبارانه. به‌رپرسان چه‌ند که‌سیان نارده سه‌ر رێگاکه و به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه وتیان شمیایییییییییییی، ئه‌مه هه‌وه‌ڵین جار بوو من له‌ژیانمدا ئه‌م ناوه شوومه‌م ئه‌بیست که بۆ قڕکردنی شارێک به‌کار ئه‌برا.
ئێمه‌ش وێڕای ته‌زین و په‌شۆکان له بیستنی ئه‌م هه‌واڵه و هه‌روه‌ها له‌دیتنی ئه‌و دیمه‌نه ترسێنه‌رانه ترسمان لێنشت و چاوه‌ڕوان بووین هه‌رکات ئاسه‌واری ئه‌م دڕنده‌گییه ده‌گاته دۆڵی تاوێره‌ش و ئێمه‌ش قڕ ئه‌کات؛ ئه‌وکات خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ست ''زووحاکێک'' هه‌ڵده‌هاتن و په‌نایان بۆ ''زووحاکێکی'' تر ده‌برد، ئێمه ئه‌وه‌شمان نه‌بوو!
سه‌عاته‌کان هه‌روا تێپه‌ڕین و ده‌سته ده‌سته ژن و پیاو و مناڵی ئه‌م شاره به‌رتاوانکه‌وتووه به‌پێش چاوی ئێمه‌دا هاتن و به‌ره‌و ''سنووری'' ئێران رووشتن و( دواتر هه‌موومان دیمه‌نه دڵ هه‌ژێنه‌کانمان له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بینیه‌وه) ئێمه‌ش سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی چه‌کبه‌ده‌ستی کورد، بێئه‌وه بتوانین بچووکترین یارمه‌تیده‌ر بین بۆیان، سه‌یرمان ئه‌کردن. ره‌نگه ئه‌مه خۆی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تراژیدییه‌کانی سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی کورد بێت که له کاتی کاره‌ساتی وا دا رۆژنامه‌وانێکی بیانی بتوانێ یارمه‌تیده‌ری ئه‌و خه‌ڵکه بێت، به‌ڵام ئێمه له‌ترسی سپای داگیرکه‌رێکی ترمان نه‌ک هه‌ر نه‌توانین یارمه‌تیده‌ر بین به‌ڵکوو ترسی ئه‌وه‌مان بێت ئاشکرا بین و به کۆمه‌ڵ بکوژرێین!
چه‌ند سه‌د که‌س له ژن و مناڵی ئێمه‌ش، واتا ئه‌م پێنجسه‌د پێشمه‌رگه گیرکه‌وتووه، پێش بۆمبارانه‌که له هه‌ڵه‌بجه دابوون و بێ‌شک ئیستا له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکه‌دا خه‌ریکی خۆده‌ربازکردن بوون، یان وه‌ک ئه‌و هه‌زارانه‌یتر کوژرابوون، بۆیه هه‌موو ئه‌و که‌سانه که ژن یان مناڵیان له‌ناو ئه‌و ئاگره‌دا بوو، دڵنگران و بێئوقره به‌ناو دۆڵه‌که‌دا سه‌ر و خواریان ئه‌کرد و له‌فکری چاره‌یه‌ک دابوون تا هه‌واڵێک له که‌سه‌کانیان بزانن. دانه دانه و دووان دووان به‌ئاگاداری و بێ‌ئاگاداری که‌سمان لێ جودا بووه وه و شوێن که‌س و کاری خویان که‌وتن. پاش چه‌ند سه‌عات هێندێکیان هاتنه‌وه و هه‌واڵی جه‌رگبڕی ئه‌م رووداوه‌یان بۆ هێناینه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک نه‌هاتنه‌وه و رۆژه‌کانی دواتریش ئه‌م ره‌وته هه‌روا به‌رده‌وام بوو و نزیک به په‌نجا که‌سمان به‌و بیانووه وه چون و خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی ئێران کرده‌وه....
بۆنی مه‌رگ و ماڵوێرانی سه‌راسه‌ری ناوچه‌ی داگرتبوو، به ده‌یان هه‌زار مرۆڤ، سه‌رگه‌ردان ماڵ و حاڵی خویان جی هێشتبوو بۆ نه‌جاتدانی گیانیان ریگای کێو و دۆڵ و هه‌ڵدێر و لووتکه‌ی شاخیان گرتبووه به‌ر. به هه‌زاران باوک و دایکی بێ مناڵ و مناڵی بێ باوک و دایک به‌و شاخانه‌وه سه‌رگه‌ردان به دوای یه‌کدا وێڵ بوون و فریاره‌سێک نه‌بوو! له‌م رۆژه ره‌شه‌دا که یه‌کێک له تراژێدییه مه‌زنه‌کانی میژووی کورد له حاڵی روودان و یه‌کێک له گه‌وره تاوانه‌کان له دژی مرۆڤایه‌تی ( ئه‌گه‌ر که‌سێک کوردانیش به به‌شێک له مرۆڤایه‌تی بزانێ؟!) به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌جێی مه‌زڵوومیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ دنیا روون بێته‌وه و ره‌وایی کێشه‌که‌ی سابت بکات، کۆماری ئیسلامی که خۆی لایه‌نێکی پێکهێنه‌ری ئه‌م تاوانه بوو ''مه‌زڵووم نمایی'' ده‌کرد و خۆی وه‌ک قوربانی پێشانی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ئه‌دا!
هێزه‌که‌ی ئێمه هه‌روا له دۆڵی تاوێره چاوه‌ڕوانی هه‌ل و فرسه‌تێکمان ئه‌کرد تا به‌جوورێک له‌م داوه پڕ له مه‌ترسییه نه‌جاتمان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیرمان له چه‌ند ئاڵترناتیڤ ده‌کرده‌وه، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و چوونه‌وه بۆ ناو قووڵایی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یان تێپه‌ڕین به‌ناو ئه‌م ده‌یان هه‌زار سپایه‌ی ئێران و سه‌ره‌نجام گه‌ییشتن به ده‌وروبه‌ری سلێمانی و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به‌عس، به‌ڵام هه‌رکام له‌م رێگایانه ئه‌گه‌ر نامومکین نه‌هاتبایانه به‌رچاو مه‌حاڵ و یه‌کجار پڕ مه‌ترسی به حیساب ده‌هاتن. کۆماری ئیسلامی ته‌قریبه‌ن ئاگاداری هه‌موو شتێکی ئێمه‌بوو، هه‌م ژماره‌مانی ئه‌زانی و هه‌م جێگای مانه‌وه‌مان، هه‌م وه‌زعیه‌ت و هه‌م ئیمکاناتمان، چوونکه جگه له‌و سێخورانه‌ی که له‌ناو خومان و له ناو هێزه‌کانی باشووردا هه‌یبوون ده‌یان که‌سی خوشمان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌ڵاتبوون و خۆیان راده‌ستی ریژیم کردبوو و بێ‌شک هه‌موو شتێکیان بۆ باس کردبوون.
رۆژیک پاش شیمیایی بارانه‌که ''موحسین ره‌زایی'' فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران، خوی هاتبووه هه‌ڵه‌بجه و کێشه‌ی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستاندا باس کردبوو، ئه‌وانیش که‌سێکیان بۆ لاێ ئێمه نارد و وه‌زعه‌که‌یان له‌گه‌ڵدا باس کردین، یه‌کێک له به‌رپرسانی ی.ن ک پێشنیاری کردبوو که ئێمه بچینه هه‌ڵه‌بجه و له چه‌ند ماڵی به‌رزدا که به "شۆقه سپیه‌کان" به ناوبانگ بوو خومان حه‌شار ده‌ین و ئه‌و به‌ڕێزه قه‌ولیشی دابوو که ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کانیش بزانن کاریان پێمان نابێ! دیاره ئه‌مه پلانێکی خاوی ئه‌و په‌ڕیزه و ''براده‌ر ره‌زایی'' بوو تا هه‌موومان له‌و ماڵانه که‌ن و دوایه به به‌رنامه بێنه سه‌رمان و بێ‌زیان له به‌ینمان به‌رن، بۆیه ئێمه قه‌بووڵمان نه‌کرد. ئێواره‌که‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکی ئێران نزم نزم هات به‌سه‌رماندا فڕی و ئه‌وانه وه‌ک من چاویان کز نه‌بوو ئه‌یان وت به کامێرای ڤیدیۆ فیلمیان لێ گرتووین، ئێمه به‌یه‌ک فیشه‌ک ئه‌مان توانی ئه‌م کۆپته‌ره‌ی دژمن بخه‌ینه خواره‌وه به‌ڵام ئه‌م کاره وه‌ک درۆخاندنی هێلانه‌ی زه‌رده‌واڵه وابوو، پاش چه‌ن ده‌قێقه هه‌زاران سه‌ربازی ئێرانیمان وه‌سه‌ر ده‌گه‌ڕان و تووشی شه‌ڕیکی نه‌خوازراو ئه‌بووین.
ئێمه جگه له کێشه‌ی گه‌مارۆکه‌وتن، بێ ئیمکاناتی و سه‌رما و سۆڵه کێشه‌یه‌کی دیکه‌شمان هه‌بوو، ئه‌ویش کێشه‌ی ناوخۆیی بوو، ئه‌م رۆژه ره‌شانه ته‌نیا چه‌ند حه‌فته پاش کۆنگره‌ی هه‌شتی حیزبی دیموکرات بوون، کۆنگره‌ی هه‌شت که چه‌ند رۆژ دواتر بوو به هۆی له‌تبوونی حیزب، یه‌کێک له کۆنگره پڕکێشه‌کانی حیزب بوو. له‌م کۆنگره‌یه‌دا به پێچه‌وانه‌ی نورمی باو له حیزب دا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی به لیسته کرا، واتا به‌جێگای ئه‌وه هه‌رکه‌سه و خۆی ئازادانه کاندیت بکا، ده‌بوا له لیسته‌یه‌کدا ناوی خۆی نووسیبا و به‌شدارانیش ده‌بوو له‌جیاتی که‌س، به لیسته ده‌نگیان دابا. دوکتور قاسملوو که داهێنه‌ر و لایه‌نگری ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه بوو که‌وته به‌ره‌یه‌ک و نه‌یارانیشی که به‌شی زۆری ئه‌ندامانی رێبه‌ری پێش کۆنگره‌ی هه‌شت بوون، که‌وتنه لایه‌که‌ی تر، هه‌رجوورێک بێت لیسته‌ی فیکس ده‌نگی هێنایه‌وه و هه‌ڵبژاردن به‌وشێوه‌یه کرا که سکرتێری حیزب ده‌یخواست. به‌شه‌که‌یتر که دژی ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه بوون که‌سیان نه‌بوونه کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌کرده‌وه حیزب بوو به دوو به‌شه‌وه.
پێش هێرشی ئێرانیش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێمه و ناوچه‌ی شاره‌زوور، ئه‌م کێشانه سه‌راپای به‌ده‌نه‌ی حیزبیان داگرتبوو و هه‌موو باس و خواسه‌کان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بوون. له‌م دۆڵی تاوێره‌دا هه‌ردوو باڵی ئه‌م کێشه‌یه هه‌بوون، به‌ڵام باڵی نه‌یاری لیسته‌ی فیکس هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کاروانه و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی دیکه ته‌نیا له‌ده‌ست لایه‌نگرانی د. قاسملوو دابوو. ته‌نانه‌ت بۆ بچووکترین کار بچووکترین راوێژیان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کردین، ئه‌مه له حاڵێکدابوو که که‌سی زۆر به ئه‌زموون و کارله‌ده‌ستهاتووی وه‌ک شاپوور فیرووزی، بورهان روحانی، خالید دروودی، موزه‌فه‌ر میتران، ره‌شاد حوسه‌ینی ... له ناو ئه‌مانه‌دا بوون و ئه‌کرا نه‌ک هه‌ر بۆ نه‌جاتبوون یارمه‌تیده‌ر بن، به‌ڵکوو هه‌ر کامه‌یان ئه‌کرا به‌رپرسیاریه‌تی گرینگی له‌ده‌ست دابێ و رۆڵی شیاوی پێشووی خۆیان بگێڕن؛ به‌ڵام له قامووسی حیزبایه‌تی ئێمه‌دا سنووری دۆست و دژمن ته‌نیا چه‌ند سانتی میتره و ئه‌گه‌ر ''یار'' نه‌بووی نه‌یاری و نه‌یار و دژمنیش لای ئه‌وان هاومانان...
چوار شه‌وو رۆژ بوو ئێمه هه‌روا له‌م دۆڵه‌دا مابووینه‌وه و هێشتا بچووکترین ترووسکه‌ی هیوا بۆ ده‌ربازبوونمان به‌دی نه‌ده‌کرا؛ بنه‌ماڵه‌کانمان هه‌روا سه‌رگه‌ردان، به‌شێکیان به‌ناچار له‌گه‌ڵ کۆچی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌ستی کۆماری ئیسلامی‌یان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک هه‌روا به‌ناو کێو و دۆڵاندا ئه‌سووڕانه‌وه و چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی ئێمه بوون؛ ئێمه‌ش ده‌سته ده‌سته به‌دزی و بێدزی هێزه‌کانی ریژیمه‌وه له‌شوێن ئه‌وان ئه‌گه‌ڕاین.
تائیستاش من نازانم بۆچی کۆماری ئیسلامی هێرشی نه‌کردینه سه‌ر، یان لانیکه‌م بۆ تۆپبارانی نه‌ده‌کردین. له ئه‌قڵه‌وه دووره ئه‌گه‌ر پێمان وابێ که له‌به‌ر هێزه‌کانی ی.ن.ک ئه‌م کاره‌ی نه‌ده‌کرد، چونکه ریژیم هیچ حه‌سابێکی له‌و چه‌شنه‌ی بۆ ئه‌وان نه‌ده‌کرد و جگه له‌وه سه‌ره‌ڕای هاوکاری بێدریغی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه و به‌رپرسی یه‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه، به‌تایبه‌تی که‌سێک به ناوی حه‌مه سیاسی، به‌شێکی دیکه‌ی به‌رپرسانیان به‌کرده‌وه مه‌عامله‌یان له‌سه‌ر ده‌کردین و یه‌کێکیان به راشکاوی و بێپه‌رده ئه‌یوت بۆخوتان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌ت ناکه‌نه‌وه؟ خۆ ئێران وه‌ک سه‌دام هیچ لادێیه‌کی ئێوه‌ی نه‌ڕووخاندووه؟! به‌هه‌رحاڵ له‌ناو ئه‌مانیشدا کۆمه‌ڵێک ئینسانی خاوه‌نهه‌ڵویست هه‌بوون که هه‌رله رۆژی یه‌که‌می هێرشه‌که‌وه ئێمه‌یان له پلان و گه‌ڵاڵه‌کانی ریژیم ئاگادار ئه‌کرده‌وه و له‌م رۆژه یه‌کجار سه‌ختانه‌شدا ماڵ و مناڵ و خزم و که‌سی لێقه‌وماوی خویان وێڵ کرد و هاتن تا پای گیان له‌خۆبوردووییان کرد تا ئێمه‌یان رزگار کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چواره‌م ژماره‌یه‌ک ژن و مناڵی ئێمه، له‌وانه هاوسه‌ره‌که‌ی من په‌یدا بوونه‌وه و گه‌ییشتنه‌وه لامان، سه‌ر له به‌یانییه‌که‌شی دوو سه‌ر گای وێڵ روویان کرده دۆڵه‌که‌مان و تا چاو له‌سه‌ریه‌ک نێی سه‌ربڕان، پاککران و خوران، ئه‌م گۆشته هێزێکی وه‌به‌رهێناینه‌وه و بۆ ئێواره‌که‌ی که قه‌رار بوو به‌ره‌و قووڵایی ناوچه‌که، واتا بۆ لای سه‌ید سادێق به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون وه‌ڕێکه‌وێن، یارمه‌تییه‌کی چاک بوو.
حه‌مه سیاسی(که به‌داخه‌و دواتر له شه‌ڕی ناوخۆیی دا