سیاسه‌تی بووش به نیسبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه هه‌ڵه، سیاسه‌تی ئۆباما ئه‌توانێ مه‌ترسیدار و کاره‌سات‌خولقێن بێت
پێش روودانی جینایه‌تی11ی سێبتامبه‌ریش جورج واکێر بووش که‌سێکی توندخۆ و یه‌کێک له سه‌رۆک کۆماره راستڕه‌وه‌کانی ئامریکا له چه‌شنی رۆناڵد رێگان ، هاری تروومه‌ن و... ئه‌هاته هه‌ژمار. به‌ڵام رووداوی دنیا هه‌ژێنی 11-9-2001 هه‌ل و ده‌رفه‌تێک بوو تا بووش و سه‌رجه‌م ئێداره‌که‌ی بیرکردنه‌وه، سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی خۆیان بۆ دنیا ئاشکرا بکه‌ن. سیاسه‌تێک که نه‌ک هه‌ر تێرۆریزمی ریشه‌که‌ن نه‌کرد به‌ڵکوو بوو به هۆی زیاتر بوونی و دوای هه‌شت ساڵ وه‌زعی سیاسی، ئه‌منیه‌تی و ئابووری ئامریکا و وڵاتانی دیکه‌ی دنیاش چه‌ندین قات خراپتر له جاران و ئێداره‌ی نوێ ناچاره به ساڵان کار بکات تا متمانه و بڕوای خه‌ڵکی دنیا به ده‌ست بێنێته‌وه.
زۆربه‌ی چاوه‌دێران گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی بووش ئه‌وه بوو که ستراتێژی خوی بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌مای به‌کارهێنانی زۆر داڕشتبوو. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو که ئامریکا هێرشی کرده سه‌ر ریژیمی قیزه‌ون و دواکه‌وتووی تاڵه‌بان و به رواڵه‌ت رووخاندی، هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش بوو شه‌ڕی ئێراق ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌سه‌ڵاتی خوینڕێژی سه‌دام تێکه‌وه پێچرا،ده‌وڵه‌تانی سووریه، ئێران و کوریای باکووریش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتانی و شه‌روور پێناسه‌کران.
ئه‌م سیاسه‌ته له رواڵه‌ت دا بۆ نه هێشتنی دیکتاتۆری و دابینکردنی ئازادی و دیموکراسی بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه و ناوچه دارێژرا بوو. به‌ڵام به کرده‌وه دوو بیرۆکه‌ی نا دیموکراتی و دژی خه‌ڵکی له پشت ئه‌م سیاسه‌ته رواڵه‌تییه‌وه بوون که بریتی بوون له:بیری فه‌ندامه‌نتالیستی مه‌سهه‌بی (جۆری کریستیانییه‌که‌ی) بووش و به‌شێکی زۆری وه‌زیره‌کانی وه‌ک رامسفه‌یڵت و ته‌ماعی بێ سنووری شه‌ریکه گه‌وره‌کانی ئامریکا بۆ هه‌ڵلووشینی نه‌وت و سامانه سرۆشتییه‌کانی ناوچه.
گومانێک نیه رووخانی ریژیمه‌کانی سه‌دام و تاله‌بان خزمه‌تێکی مه‌زن به خه‌ڵکی ئێراق و ئه‌فغانستان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بوو، به تایبه‌تی ئێمه‌ی کورد خومان ده‌زانین سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی چه تاوانبارانێک بوون. به‌ڵام هه‌روه‌ک وترا ئه‌مه ته‌نیا رواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که‌یه و ئه‌گه‌ر ئینسان به وردی بڕوانێته کار و کرده‌وه‌ی ئامریکا و هاوپه‌یمانانی له‌م ده‌وره هه‌شت ساڵه دا، ئه‌زانێ که ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگ نه بوو پیویستییه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه،له‌وانه دیموکراسی و ئازادی بوو. خه‌ڵکی ئێراق و ئه‌فغانستان ئیستاش پاش چه‌ندین ساڵ دوای نه‌مانی سه‌دام و تاڵیبان وه‌ک حاکمی وڵاته‌که‌یان، برسی و هه‌ژارن و به‌شی هه‌ره‌زۆری نیاز و داخوازه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراون. ئه‌منیه‌ت و ئاساییش هه‌روا دووره ده‌سته و کوشت و کوشتار له هه‌رلاوه به‌رده‌وامه و ئاسۆیه‌کیش بۆ کۆتایی هاتن به رۆژ ره‌شی ئه‌م خه‌ڵکه نابینرێ.
که‌سانێک هه‌ن پێیان وایه که ئه‌گه‌ر بووش به جێ ئێراق هێرشی بۆ سه‌ر ئێران کردبا و به جێ سه‌دام ریژیمی تارانی رووخاندبا ئیستا وه‌زع به‌م جووره‌ی ئیستا نه‌ده‌بوو و ئه‌و خرابکاری و کارشکێنیانه‌ی ئێران دوای رووخانی ریژیمی سه‌دام له پڕۆسه‌ی کاری ئه‌مریکا دا ئه‌نجامی دان نه ده‌هاتنه ئاراوه و... به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نیا ئه‌گه‌رن و که‌س ناتوانێ بیان سه‌لمێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی ئامریکا به شێوه‌ی توندخۆیانه‌ی بووش تێکشکا و نه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌تانی سوورییه، ئێران، سعوودیه، میسر و ئوردن و رۆروڵاتی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وان وه‌ک خۆیان ماون و دیتکاتۆرانه حوکمی خۆیان به سه‌ر خه‌ڵک دا ده‌سه‌پێنن؛ به‌ڵکوو "ته‌ڵه‌بکار"یشن و به نیازن گارانتی و زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌یان له ئێداره‌ی نوێ و سه‌رۆک کۆماری تازه‌ی ئامریکا وه‌رگرن و هاوکاریان بێت بۆ قه‌ڵاچۆکردنی گشت نه‌یاره‌کانیان.
باراک ئۆباما به درۆشمی گۆڕان هاته سه‌رکار و به‌شداریی زیاده له حه‌دی خه‌ڵکی ئامریکا له هه‌ڵبژاردن و پێشوازی به‌رفراوانی ئه‌و خه‌ڵکه و خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌ش له ناوبراو بووه‌ته هۆی ئه‌وه ئۆباما پێش ئه‌وه تاقه رۆژێک کاری کردبێت! له ریزی به ناوبانگترین سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌ک ئابراهام لینکۆڵن،فرانکلین رۆزوێڵت و جان ئێف کێنێدی دا بێته حیسابکردن!
بێگومان ئۆباما که‌سێکی تایبه‌ته،له لایه‌ک که‌سێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئافریقایی و ره‌ش پێست و له لایه‌کیتره‌وه وته‌زانێکی ژیر و زیره‌که، ئه‌زانێ که‌ی،چۆن، بۆ کێ و له سه‌رچی قسه ئه‌کات و له به ده‌ستهێنانی دڵی خه‌ڵکی دا وه‌ستایه‌کی که‌م هاوتایه. به‌ڵام به‌شێکی خوشه‌ویستیشی له به‌دناوی و ناخوشه‌ویستی سه‌رۆکی پیشوو واتا جورج بووشه‌ه سه‌رچاوه ده‌گرێ. که خه‌ڵک (هه‌م له ئامریکا و هه‌م له سه‌راسه‌ری دونیا) بۆ ئه‌وه بێزاری خویان له بووش ده‌ربڕن پشت و لایه‌نی ئۆباما ده‌گرن.
هه‌نگاوی یه‌که‌می ئۆباما به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئێمه دا به پێجه‌وانه‌ی بووش، زۆروێژی و هێرش بردن( هه‌م له قسه‌و هه‌م له کرده‌وه دا) نیه، به‌ڵکو دیتنه‌وه‌ی رێگای "دیالۆگ و سازانه". به‌ڵام دیالۆگ و سازان نه‌ک له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ملهۆڕه‌کانیان. ئه‌و سیگناڵانه‌ی تا ئیستا له لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه دراون باس له هاوکاری ئێداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیه بۆ له‌به‌ینبردنی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانیش دا، سازان و باجدان و باج وه‌رگرتن به بناغه گیراوه.
به‌ڵام له سه‌ر خه‌رج و هه‌زینه‌ی خه‌ڵکی سته‌م چێشتووی ئێران و وه‌ک هه‌وه‌ڵ قوربانیش کورد و بزووتنه‌وه‌که‌ی هه‌ڵبژێردراوه. هه‌ڵویستی پڕ له شه‌رمه‌زاری وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکا له دژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان چرای سه‌وز و هه‌نگاوی یه‌که‌مه و تا بزانین هه‌نگاوه‌کانی دیکه چۆن ده‌بن.
داخوازی راگه‌یه‌ندراوی ئۆباما بۆ سازان له‌گه‌ڵ ئێران وت‌و وێژی راسته‌وخۆ بۆ راگرتنی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و ره‌نگه دواتر ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئێران له پشتیوانی گرووپیه تێرۆریستییه‌کانیشی بێته سه‌ر. به‌ڵام داوای ئێران له ئامریکا گارانتیکردنی مانه‌وه‌ی ریژیمه نه‌گریس و چنگ به خوێنه‌که‌ی، سه‌رکوت یان بێده‌نگکردنی هێزه‌نه‌یاره‌کانی ریژیم و سه‌همێکی زیاتر له ئێراق (وه‌ک ناوه‌ندی ته‌شه‌یوع) ده‌بێت. که هه‌رسێکیان به زیانی خه‌ڵکی ئێران و ئۆپۆزیسیونی ریژیم و کورد به‌تایبه‌تی ده‌بن.دیاره هه‌روه‌ک باس کرا هیچکام له‌م "حاته‌م به‌خشییانه" شتێک له کیسه‌ی ئامریکا که‌م ناکاته‌وه؛ به‌ڵکوو له سه‌ر حیسابی ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌لانی ئێرانه . هه‌ڵویستی نوێ وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکا به‌نیسبه‌ت پژاکه‌وه ته‌نیا زوڵم و نا حه‌قیه‌ک له دژی ئه‌و حیزبه نیه. به‌ڵکوو ده‌ستپێکردنی جۆرێک مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ ریژیمێک که سی ساڵه خوێنی خه‌ڵک ئه‌ڕێژێ و سازان له‌گه‌ڵ ریژیمێکی وا خیانه‌ته له ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ.بێ شک چه‌نده سازان له‌گه‌ڵ تاران له راستی نزیک بێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش ئێمه شاهێدی "حاته‌م به‌خشی" زیاتری ئامریکا له سه‌ر حیسابی کورد و نه‌یارانی تری ریژیم به کۆماری ئیسلامی ده‌بین.
له وه‌زعێکی وا دا رووخانی ریژیمه‌کانی وه‌ک سوورییه و سعوودییه‌ش ده‌بێته‌وه خه‌ون و سه‌رده‌مێکیتر بۆ سته‌م و تاوان له‌و وڵاتانه دا بناخه‌ی داده‌نرێ که هیچکه‌س ناتوانێ کۆتاییه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکات. بۆیه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی بووش به نیسبه‌تی ناوچه‌وه هه‌ڵه و زیانبار بوو سیاسه‌تی ئۆباما ئه‌توانێ مه‌ترسیدار و ته‌نانه‌ت کاره‌سات‌خولقێنیش بێت.
15-2-2009